دوای وەرگەڕانی پاسێک لە مەغریب ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٧ کەسیان منداڵن

دوای وەرگەڕانی پاسێک لە مەغریب ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٧ کەسیان منداڵن

وەزارەتی تەندروستی مەغریب ڕایگەیاند: کە دوای وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لەم وڵاتە  25 کەس کوژران و 36 کەسیش برینداربوون.

میدیاکانی مەغریب ڕایانگەیاندووە، کە حەڤدە لەو قوربانییانە منداڵانی  تەمەن چوار بۆ چواردە ساڵ بوون كە لەگەڵ خێزانەکانیان لە پشوودا بوون.

کەناڵی 2ی  فەرمیی مەغریب ڕایگەیاند:  ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانییان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەیە .

میدیا ناوخۆییەکانی مەغریب ڕایانگەیاند: پاسی هەڵگری گەشتیارەکان لە ئەلدارالبیضاء بەرەو ناوچەی عەتاب دەڕۆیشت، كەلە یەکێک لە پێچەکانی سەر ڕێگای بنی ملال وەرگەڕا.

تا ئێستا هیچ وردەکاریی زیاتر لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top