بەهۆی لافاوەوە 188 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەوە 188 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی بارانبارینی وەرزی لە هەرێمی بەلووچستانی پاکستان بەلایەنی کەم 188 کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی بەلوچستان بۆ کاروباری ناوخۆی پاکستان ڕایگەیاند: كە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە تا ئێستا 188 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 40 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان پێگەیشتووە.

ئەو گوتیشی: دوو هەزار و 100 کیلۆمەتر ڕێگای گشتی و 25 پرد زیانیان بەرکەوتوو و 4 بەنداوی گەورە و بچووکیش وێران بوون بەهۆی بارانبارینی زۆر و لافاو لە بەلووچستان .

پاکستان چەند هەفتەیەکە شاهیدی لافاوێكی بەرفراوان بووە، لەگەڵ بای توند و بارانبارینی بەردەوامی وەرزی کە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەی ژێرئاو کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top