سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بارودۆخی سیاسیی عێراق له‌گه‌ڵ هادى عامرى تاوتوێكرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بارودۆخی سیاسیی عێراق له‌گه‌ڵ هادى عامرى تاوتوێكرد

ێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) رای گەیاند کۆبوونەوەیەکی لە کاتی خۆیدا لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ئەنجام داوە.

سەرۆكی حكوومەت نووسیویەتی پێویستە متمانە لە نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان بگەڕێنینەوە و یەکتر قبووڵ بکەین و دەست بکەین بە گفتوگۆی مانادار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە زۆرەکانی وڵات.

مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی "ئێمە ئامادەیی خۆمان دووپات دەکەینەوە و پێمان وایە دەستوور دەتوانێت ناوبژیوانی هەموو ناکۆکییەکان بکات".

Top