لە هەفتەیەكدا پتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیان دابینكراوە
لە هەواڵێكی ئەمڕۆ (یەكشەممە)دا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ ڕایگەیاند كە وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار بەردەوامە لە پێشکەش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ، لەوانەش دابینكردنی ئاوی خاوێن و پاكڕاگرتنی شار و شارۆچكه و شاره‌دێكان ، ئەم كارەش تیمه‌كانی شاره‌وانی و لادانی زێده‌ڕۆییه‌كان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی جێبەجێی دەكەن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری جەختی لەوەش كردووەتەوە كە وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار، له ڕۆژی (5) تاوەکو (11) ی ئەم مانگە، له سێکتەری ئاو و ئاوه‌ڕۆ بڕی سێ ملیۆن و (200) هەزار مه‌تر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگه‌ی (78) پڕۆژه‌ی ئاوەوە و زیاتر لە پێنج هەزار بیر و دابەشکردنی ئاو بە تەنکەر دابین كردووە.
ئەوەی پەیوەستیشە بە زبڵ و خاشاكەوە وەزارەتەكە له‌و ماوه‌یه‌دا لە سەرجەم ناوچەكانی هه‌رێمی كوردستان پتر لە (21) هەزار تۆن زبڵ و خاشاکی كۆكردووەتەوە و چاره‌سه‌ری كردوون و داپۆشینیشی بۆئەنجامداون، ئەمە جگە لەوەی كە نزیکەی (300) زێدەڕۆیی و سەرپێچی لە خانوو و کابینە و عەرەبانەی لاداوه کە کرابوونه سەر موڵکی گشتیی.
لە ڕووی خزمەتگوزارییەكانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌وانه‌ش، (15) مۆڵەتی کارکردنی گەشتیاری دراوە بە هاووڵاتیان، هەروەها نوێکردنەوەی (18) مۆڵەتی کارکردنی گەشتیاری ، لە هەمان كاتیش‌دا پشکنینی بۆ پتر لە (88) هەزار بنکە و کۆمپانیا و نووسینگەی گەشتیاری ئەنجام داوە.