دۆڵفینی گاڵتەجار

دۆڵفینی گاڵتەجار

نەهەنگ و دۆڵفین، دوو گیانداری دەریایین كە هەمیشە دۆستی مرۆڤن، بە تایبەت كاتێك بەخێو دەكرێن، بەم چەشنە جوانترین یاری و جووڵەی سەیر لەگەڵ مرۆڤ دەكەن، نەهەنگ ترسناكترە لە دۆڵفین، بەڵام ئەو نەهەنگە سپییە لە وڵاتی ژاپۆن گاڵتەچی ترین نەهەنگە، ئەو نەهەنگە لە (ئەكواریۆمی هاكیجیما)یە لە شاری تۆكیۆی ژاپۆنە، هەر كەسێك یاریی لەگەڵ بكات، ئەویش جووڵە و گاڵتەجاڕیی خۆی دەكات، هەروەها ئەگەر بزانێت كەسێك گەرمایەتی، یان رەنگی سوور هەڵگەڕاوە، ئاوی پێدا دادەكات تا ساردی بكاتەوە، بە یەكێك لە گاڵتەجارترین نەهەنگەكان دادەنرێت و بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران.

 

Top