لە پەرستگایەکی هیندستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لە پەرستگایەکی هیندستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

بەپێی میدیاکانی ناوخۆی هیندستان، بەهۆی قەرەباڵغییەوە لە پەرستگای هیندۆسییەکان لە ویلایەتی ڕاجستانی ئەو وڵاتە بەلایەنی کەم سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەو پێیە، هیندۆسییەكان هەوڵیان دەدا لە پەرستگای لۆرد کریشنا لە ناوچەی سیکار لە ویلایەتی ڕاجستان بۆ نزاكردن و پاڕانەوە کۆببنەوە، کە ئەم ڕووداوە  ڕوویدا.

بە وتەی بەرپرسانی پۆلیس، لە دەروازەی پەرستگاکە خەڵكێكی زۆر بەڕیز وەستابوون و کاتێک دەرگاکان کراونەتەوە، قەرەباڵغیەكی زۆر دروست بووە، و سێ ژن ژێرپێ دەكەون و گیان لەدەست دەدەن.

بەپێی زانیارەییەكانی پۆلیس، لەم ڕووداوەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانیش برینداربوون و نێردراون بۆ نەخۆشخانە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top