برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان
بەڕێز/ محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..
بەبۆنەی(46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوام و هەر لە پێشکەوتن دابن.
لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی تێکۆشان و خەباتی حزبەکەتان لە رەوتی بزووتنەوەی رزگاریخوازیماندا، جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان و سەرجەم حزب و لایەنەسیاسییەکان دەکەینەوە بۆ زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی یەکڕیزیی و تەبایی نێوماڵی کوردستانی و پاراستنی قەوارەی یاسایی و سیاسیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ هاووڵاتیان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٨ـی٨ـی٢٠٢٢