دوای نۆژەنكردنەوەی، پارێزگارى هەولێر پارکى گڵکەندى شارەكەی بەسەرکردەوە
لە ماوەی ڕابردوودا پاركی گڵكەندی شاری هەولێر بە شێوازێكی مۆدێرن نۆژەن كرایەوە، لە سەردانێكدا بۆ پاركەكە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەیاوەریى جێگرانى پارێزگار و سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێر، پارکەكەی بەسەرکردەوە کە لەئێستادا بەڕووى هاووڵاتییاندا کراوەتەوە.
پارێزگارى هەولێر لە گوتەیەكدا وێڕاى دەست خۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و ئەو کرێکارانەى لە نۆژەنکردنەوەى پارکەکەدا کاریان کردووە، دووپاتی كردەوە كە چارەسەری سەرجەم ئەو کەم کوڕیانە دەكەن كە تا ئێستا ماون ،
جێی وەبیرهێنانەوەیە كە پارکى گڵکەندی هەولێر یەكەم جار بەردی بناغەی لە ساڵى 1965 دانراوە و لە لە ئاداری ساڵی 1968 تەواوكراوە، ئەو سەردەمە بەئامادەبوونى خەڵکێکی زۆری شار لە ڕێوڕەسمێکدا کراوەتەوە و بە یەکێک لە باخچە هەرە جوانەکانی شاری هەولێر دەژمێردرێت، ئێستاش دواى نۆژەنکردنەوەى بەڕووى هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەكەدا کراوەتەوە.