بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە پاکستان شەش کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە پاکستان شەش کەس گیانیان لەدەستدا

 

میدیاکانی پاکستان كەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە ناوچەی بەلوچستانی پاكستان و كوژرانی شەش کەسیان بڵاوكردەوە كە دوو جەنەراڵی دیاری تێدابوو.

هەلیکۆپتەرەكەی AS-350  لە کویتە بەرەو کەراچی دەفڕی وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بە فریاگوزاریی لافاو لە بەلوچستان.
پاش چەند كاتژمێرێك لە تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکە پاشماوەی  هەلیکۆپتەرەکە دۆزرایەوە.
عەمید سەرفراز عەلی فەرماندەی فەوجی 12 و جەنەراڵێکی دیکە کە سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنەكانی فریاگوزاری لەم ناوچەیەدا دەكرد، لە هەلیکۆپتەرەکەدا بوون  و گیانیان لەدەستدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top