ئەستێرەكان دژی كۆرۆنا وەستانەوە
لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی لەسەر هەموو جیهان، ئەستێرەكان و كەسایەتییە ناودارەكان روویان لە یارمەتیدان كردووە، جا چ بە بەخشینی پارە بێت، یان بە یارمەتیی دارایی، كە هەندێكیان باسیان لەم یارمەتییە كردووە و هەندێكی دیكەش بێدەنگ بوون، ڕەنگە سۆشیال میدیا زۆرترین بانگەشەی لەسەر ئەم دەستپێشخەرییانە كردبێت، كەواتە كێن دیارترین كەسایەتییە ناودارەكان، كە لەم دواییانەدا هاوكارییان پێشكەش كردووە، جۆری ئەو یارمەتییەكان چییە؟
گۆرانیبێژی ئیتاڵی-ئەمریكی (ئاریانا گراند) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لە كۆمەڵێك ڕێكخراودا دەركەوتوە كە لەم ماوەیەدا پشتگیرییان كردووە، لەوانە پرۆژەی سندوقێك بۆ یارمەتیدانی خێزانە هەژارەكان، جگە لە سندوقی تەندروستیی دەروونی و چەندانی دیكە.
شاكیرا، گۆرانیبێژی پۆپ و ڕۆكی كۆڵۆمبی، ئامێری هەناسەدان و هەزاران دەمامكی N95ی بەخشییە كارمەندانی چاودێریی تەندروستی لە شاری بارانكویلای كۆڵۆمبیا، كە سەرۆكی شارەوانیی هەرێمەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیدا سوپاسی كرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، هەروەها ستایشی دەستپێشخەرییە مرۆییەكانی كرد، كە دەبێتە هۆی ڕزگاركردنی ژیانی زۆر كەس.
هەمان شت بۆ ئەستێرەی نێودەوڵەتی (مادۆنا)ش هەیە، كە لە رێگەی هاوپەیمانی (Reform) 100 هەزار دەمامكی بەخشی بە ژمارەیەك لە گرتووخانەكان، بە ئامانجی سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێو زیندانیاندا، هەمان 100 هەزار دەمامكی دیكەی بەخشییە دوورگەی رایكەرز لە شاری نیویۆرك.
جگە لەوەش (لەیدی گاگا) لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند كە بڕێك پارەی بەخشیوەتە سندوقی خۆراكی ئەمریكی، ئەمەش دەستپێشخەرییەكی نوێیە بۆ پشتگیریكردنی سندوقی خۆراك و (Wckitchen) بۆ بەشداریكردن لە خۆراك بۆ خەڵكی كەمدەرامەت و ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانیان بەركەوتووە.