سەمیرە كارزان ڤیدیۆ كلیپی(موعجیزە)ی بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد (سەمیرە كارزان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
سەمیرە بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(موعجیزە)بڵاوكردەوە كە هونەرمەند (كیان خوسرەوی) تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ناسڕ حەیدەری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .
هەروەها هونەرمەند (ڕێباز شەمامی)ی هاوژینی سەمیرە كارزان كاری بەرهەمهێنانی گۆرانییەكەی ئەنجامداوەو لە چەند دیمەنێكی ڤیدیۆ كلیپەكە دەردەكەوێت .
ئاسۆ كاكەیی