ئامێرێكی گەیم بە دوو شاشەی جیاوازەوە

ئامێرێكی گەیم بە دوو شاشەی جیاوازەوە

 زۆر ئامێر هەن بۆ یاری ئەلكترۆنی، وەك پلەی ستەیشن و نیتندۆ ISP و هی دیكە.. جگە لەوەش دەكرێ لەسەر مۆبایل و كۆمپیوتەریش یاری ئەلكترۆنی بكرێت. كۆمپانیای ئاسۆس ئامێرێكی نوێی تایبەت بە گەمەكردن بەرهەمهێناوە كە لە بواری دیزاین و كاركردەوە جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە.. ئامێرەكە لە شێوەی لاپتۆپێكی بچووك دەچێت، بەڵام هەردوو بەشەكەی شاشەیە.

ئامێری TwinView Dock II خاوەنی شاشەیەكی جۆری OMLDیە، و نزیكەی حەوت ئینجە. فەنكێكی تایبەتی تێدایە كە ئامێرەكە فێنك دەكاتەوە. باترییەكی 5000 میلی ئەمپێری تێدایە. باترییەكەی دەكرێت وەك پاوەربانكێك بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل سوودی لێوەربگیردرێت.

شاشەی دووەم بۆ كۆنترۆڵ كردنی یارییەكەیە، جگە لەوەش دەكرێت لە كاتی یاریدا چەت بكەی. جگە لەوەش دەكرێت هەر جۆیستێك واتە دەسكی گەمەی بۆ دابندرێ جیاوازی ناكا هی چ ئامێرێك بێت.

 

Top