لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداریی لە مەراسیمی هێنانەوە و پێشوازی لە ڕوفاتی 100 شەهیدی جینۆسایدکراوی بارزانی دەکات

لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداریی لە مەراسیمی هێنانەوە و پێشوازی لە ڕوفاتی 100 شەهیدی جینۆسایدکراوی بارزانی دەکات



ئەمڕۆ شەممە رووفاتی ١٠٠ هاونیشتمانیی ئەنفالکراوی دەڤەری بارزان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و رۆژی یەکشەممە رووفاتەکان لە بارزان بەخاکدەسپێردرێن. لە رێوڕەسمەکەدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، سەرۆک بارزانی مەرجەعی باڵای نەتەوەیی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەبن . تەرمی ئەنفالکراوانی بارزانییەکان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانی عەرعەر لە باشووری عێراق بوون. لە گۆڕستانی بارزان گۆڕ بۆ رووفاتی ئەنفالی بارزانییەکان ئامادەکراوە … رۆژی ٣١ـی ٧ـی ١٩٨٣، گاردی کۆماریی عێراق لە هەڵمەتێکدا هەشت هەزار بارزانی لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانە و هەریر ئەنفال کرد. دوای ساڵی ٢٠٠٣، رووفاتی ٥٩٦ بارزانی لە بیابانی عەرعەر دۆزرانەوە و تەرمەکانیان لە دوو کاتی جیاوازدا گەڕێندرانەوە بارزان و لە گۆڕستانی جینۆسایدکراوان بەخاک سپێردران. ئەنفالی کوردی باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨٨ بەرێوەچوو و تێیدا زیاتر لە ١٨٢ هەزار هاونیشتمانی ئەنفالکران و نزیکەی ٤٥٠٠ گوند و شارۆچکەش رووخێندران

لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداریی لە مەراسیمی هێنانەوە و پێشوازی لە ڕوفاتی 100 شەهیدی جینۆسایدکراوی بارزانی دەکات
Top