لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکانی مالی بە دەیان کەس کوژران
لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاکانی مالی بەلانی کەم ٦٦ کەس گیانیان لە دەست داوە.
ڕاید سلێمان دیمبیلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سوپای مالی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە ناوچە جیاجیاکانی شارەکانی «سافاری»، «سوکولو» و «کالومبا»ی ئەو وڵاتە لەلایەن تیرۆریستانەوە هێرشیان كراوەتەسەر.
ئەوەشی خستەڕوو، کە لەو هێرشانەدا بەلایەنی کەم 66 کەس کوژراون کە 15 لە كوژراوەكان سەربازن و 25 سەربازی دیکەش برینداربوون.
لەدرێژی قسەكانیدا گوتی: لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هێرشەکان بۆسەر ناوەندەکانی سوپای مالی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە زیادی کردووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە بورکینا فاسۆ و مالی و نیجەر لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا شاهیدی هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەلقاعیدە و داعش بوون.
سەرەڕای بوونی نوێنەرایەتییە سەربازییە بیانیانییەكان لە مالی، گروپە تیرۆریستەکان لە ساڵی 2013ەوە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی هێرشەکانیان لەو وڵاتە.
گوڵان: سەردار خەلیل