ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ئێف ٣٥ بە ئەڵمانیا دەفرۆشێت

ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ئێف ٣٥ بە ئەڵمانیا دەفرۆشێت

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی 35 فڕۆکەی جەنگیی ئێف-35 و تەقەمەنی پەیوەندیدار بە ئەڵمانیا بە بەهای 8 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.  

ئاژانسی هاریکاریی ئاسایشی بەرگریی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیاریدا لەسەر فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگیی ئێف-35 و کەلوپەلی پەیوەندیدار و تەقەمەنی بە ئەڵمانیا، بەهای نزیکەی 8 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.

ئەم ڕێكخراوە ڕایگەیاندووە: لەم ڕووە وه ئەمریکا 35 فڕۆکەی جەنگیی ئێف-35 بە توانای بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی ئاسایی، 37 بزوێنەری یەدەگ، ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی بە كالیبەر و توانای جیاواز، کەرەستەی دیكەی پێویست بە ئەڵمانیا دەفرۆشێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top