جۆنی دێپ لەماوەی چەند كاتژمێرێك زیاد لە 3 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

جۆنی دێپ لەماوەی چەند كاتژمێرێك زیاد لە 3 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

بەشێك لە ئەكتەرەكانی هۆڵیوود خولیای منداڵیان دەكەنە هونەرێك و بەردەوامی بە خەونەكانیان دەدەن, جۆنی دێپ جگە لەوەی كە ئەستێرەیەكی دیاری هۆڵیوودەو خاوەنی ژمارەیەك فیلمی سەركەوتووە, وەكو گۆرانیبێژ و موسیزیان لە نێو هەوادارەكانی دەردەكەوێت و گۆرانی دەچڕێت, بەڵام ئەمجارەیان جۆنی دێپ لە بوارێكی دیكەی هونەریدا دەردەكەوێت و ژمارەیەك تابلۆ بە هەوادارنی دەناسێنێت كە خۆی سەرجەم كارەكانی ئەنجامداوە .

جۆنی دێپ لەماوەی چەند كاتژمێرێك زیاد لە 3 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (جۆنی دێپ) ناسراو بە جاك سپارۆ, دوای چەند كاتژمێرێك لە ڕاگەیاندنی چەند كارێكی هونەریی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام توانی سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكات .

بە پێی ڕاپۆرتێكی (ET)عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە جۆنی دێپ توانی بە ماوەیەكی كەم 780 تابلۆی شێوەكاریی خۆی بفرۆشێت, ئەم كۆمەڵە تابلۆیە كە لە (Castle Fine Art) نمایشكران و ناونیشانی (Friends And Heroes) بۆ دیاری كرا بە واتای (هاوڕێیان و پاڵەوانان),كە ئەم كارەش بووە سوپرایزێك و خێرا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە بەهای تابلۆ فرۆشراوەكان گەیشتە زیاد لە 3.5 ملیۆن دۆلار .

ئاسۆ كاكەیی

جۆنی دێپ لەماوەی چەند كاتژمێرێك زیاد لە 3 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا
جۆنی دێپ لەماوەی چەند كاتژمێرێك زیاد لە 3 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا
Top