بەهۆی بارانبارین لە پاکستان ٣٤٣ کەس گیانیانلەدەستدا

بەهۆی بارانبارین لە پاکستان ٣٤٣ کەس گیانیانلەدەستدا

 

 

میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، كەلە ئەنجامی بارانبارینی زۆر لە پاکستان، كەلە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە بەردەوامە، لە ویلایەتی پنجاب ، لە ناوچەی گلگت، بەلتستان ، لە ناوچەی جامو و کەشمیر ، ناوچەی سند و خەیبەر پەختونخوا، تا ئێستا بەلایەنی کەم 343 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیانگەیاند: كەبەهۆی لافاوەوە 8 هەزار و 623 خانوو زیانیان بەرکەوتووە و 3313 خانووش بەتەواوی وێران بوون، لە بەلوچستان و ناوچەی جامو و کەشمیریش زیاتر لە 1500 ئاژەڵی کێڵگەیی لەناو چوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top