سەرکوتکردنی توندی خۆپیشاندەرانی بەلوچ لە پاکستان
ڕۆژی دووشەممە 30 ی کانوونی یەکەم ، هێزە ئەمنییەکانی پاکستان دەستیان بە سەرکوتکردنی توندی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکانی خەڵک کردووە لە ناوچەی هاب چۆکی.
بەپێی زانیارییەکان، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەمەنی زیندوویان بەکاردەهێناوە، هەروەها ژمارەیەک خۆپیشاندەر کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە ڕفێنراون.
زۆربەی خۆپیشاندەران ژن و منداڵ و بەساڵاچووانن کە لە ماوەی ڕابردوودا ئازارێکی زۆریان بەرکەوتووە و لانیکەم یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی پاکستانەوە دەستگیرکراوە، ڕفێندراوە یان بە زۆر بێسەروشوێن کراوە.
هەروەها له ناوچەی هاب چۆکی، ده سەڵاتدارانی ئیداری هۆشدارییان داوه ، ئەگەر ناڕەزایەتییەکان نەوەستێت، بەتوندی مامەڵه لەگەڵ خۆپیشاندەران دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل