بازرگانێکی سعودی لە لوبنان ڕفێندرا

بازرگانێکی سعودی لە لوبنان ڕفێندرا

 

 

میدیاكانی لوبنان ڕفاندنی بازرگانێکی سعودییان  لە شاری بەعلبەکی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

کەناڵی ئەلجەدید بڵاویکردەوە: كە سوپای لوبنان ئۆپەراسیۆنێکی بۆ گەڕان بەدوای ئەو بازرگانە سعودییەکە دەستپێکردووە.

بازرگانە سعودییكە کە بۆ کڕینی زەوی چووەتە گەڕەکی ئەلشراونای شاری بەعلبەک هێرشی كراوەتەسەرو ڕفێندراوە، هێزەکانی سوپا دوای ڕفاندنی ئەم بازرگانە دەستیان كرد بە گەڕان و لێكۆڵینەوە لەم ناوچەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو کەناڵە، هێزەکانی لوبنان لەکاتی ئۆپراسیۆنەكەدا چەک و تەقەمەنییەكی زۆریان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

Top