باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

چەندین جۆر فیلم و بەرهەمی سینەمایی هەن كە چاودێریی شەڕە جیاوازەكان دەكەن بە درێژایی مێژوو، ئەم كارە هونەرییانە لە ئاڵۆزترین و قورسترین بەرهەمە سینەماییەكانن، بەو پێیەی هەمیشە پێویستیان بە بودجەیەكی زۆر هەیە، هەروەها پێویستی بە زانیاریی قووڵی مێژوویی هەیە، هاوكات نابێت بینەرانی بەلاڕێدا ببات بە خستنەڕووی رووداوە ناڕاستەقینەییەكانی رووداوێك، كە ئەوان دەزانن واقیعییە و لە راستیدا رووی داوە لە جەنگەكەدا، چ رووداوێك لە كاتی جەنگدا رووی داوە و چ چەك و كەرەستەیەك بەكار هێنراوە.

بۆ نموونە جەنگی دووەمی جیهانی كە لە ساڵی ١٩٣٩ دەستی پێ كرد و تا ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو، گەورەترین ململانێی سەربازییە لە مرۆڤایەتیدا، لەم جەنگەدا نزیكەی ٦٠ وڵات بەشدارییان كرد، نزیكەی ٧٠ ملیۆن كەسیش كوژران، چەندین رووداوی بەرچاو هەن كە لە قۆناغەكانی هاوینی ١٩٤٠ و دەستپێكردنی هێرش بۆ سەر یەكێتیی سۆڤیەت نزیكەی ساڵێك دواتر روویان داوە.
بێگومان سینەما مێژووی ئەم رووداوە گرنگەی لەبیر نەكرد، بەڵكو لە رێگەی چەندین فیلمەوە هێڵە دراماتیكەكانی ئەو رووداو و قۆناغە دیارانەی كە لە جەنگەكەدا روویان دا، بە بەڵگەوە خستووەتە بەر دیدی بینەر، لە كوێدا ئەو شەڕە ژمارەیەك كارەساتی بەناوبانگی وەك هۆلۆكۆست و بۆردومانی ئەتۆمیی هێرۆشیما و ناگازاكی لێ كەوتەوە، هەمووی وەك بەڵگە نیشان داوە، هەروەها تاوانی دیكە كە گیانلەدەستدانی ملیۆنان كەسی لێ كەوتەوە، ئەمەیە كە ئەم جەنگەی كردە سەرچاوەی ئیلهام بۆ زۆرێك لە بەرهەمە هونەرییەكان.
لە بەهێزترین فیلمە جەنگییەكانی بواری سینەما ئەمانەی خوارەوەن:

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

1-فیلمی (Black Hawk Down): ئەم فیلمە باس لەو شەڕە خوێناوییە ناوخۆییە دەكات كە لە ساڵی ١٩٩٣ لە سۆماڵ رووی دا، سوپای ئەمریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەیەكی گەورە پێشڕەویی كرد بۆ مەقادیشۆ، بە مەبەستی گرتنی محەمەد فەرەح عیدید كە سەركردەیەكی جەنگیی سۆماڵ بوو، بەڵام رووبەڕووی بەرخۆدانێكی توند بوونەوە و زیانێكی زۆری بەر كەوت، بەڵام ئەوەی كە مەبەست لێی ئۆپەراسیۆنی گرتن و چۆڵكردنی خێرا بوو، لە ئەنجامدا كارەساتێكی بۆ ئەمریكییەكان لێ كەوەتەوە.

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

2-فیلمی Saving Private Ryan: لە ساڵی 1998 بەرهەم هێنراوە، ئەم فیلمە توخمەكانی كات بەسەربردن لەگەڵ كۆمەڵێك ساتەوەختی توندوتیژی و قووڵدا تێكەڵ دەكات، فیلمەكە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی نیشان دەدات، بەتایبەتی لە شەڕی «نۆرماندی» كە سەرۆكی ئەمریكا كەتیبەیەك دیاری دەكات، بە سەرۆكایەتیی كاپتن میلەر بۆ ئەوەی لە پشت هێڵەكانی دوژمنەوە بچێتە دڵی شەڕەكە و، بەدوای رایانی تایبەتدا بگەڕێت و رزگاری بكات، تا بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ لای دایكی كە سێ كوڕی دیكەی لە شەڕەكاندا لەدەستدا و تەنیا رایان ماوە، كاپتن میلەر چەندین شەڕ دەكات بۆ ئەوەی بگاتە لای رایان، لەم فیلمەدا ٤٠ بەرمیل خوێنی ساختە بەكارهاتووە و زیاتر لە هەزار كەس بەشدارییان لە وێنەگرتنی فیلمەكەدا كردووە، دەرهێنەر ستیڤن سپیلبێرگ لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەو وێنانە كردووە كە وێنەگری بەناوبانگی جەنگ (رۆبەرت كاپا) بۆ لەشكركێشیی نۆرماندی تۆماری كردبوون، ئەمەش هەستێكی واقیعیی بە دەرهێنەرەكە بەخشی و، كە لە كارەكەدا رەنگی دایەوە.

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

3-فیلمی (Schindlers List): ساڵی ١٩٩٣ بەرهەم هاتووە، فیلمێكە ژیاننامەی پیشەكارێكی ئەڵمانی دەگێڕێتەوە، كە لە كاتی هۆڵۆكۆستدا نزیكەی ١٢٠٠ جووی رزگار كردووە بە شاردنەوەیان لە كارگەكانی خۆیدا لە كاتی هۆلۆكۆست، چیرۆكێكی تێكەڵە، كەسایەتی و هەستەكانی ناڕوونن.

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

4-فیلمی (The Thin Red Line): فیلمەكە لە ساڵی ١٩٩٨ بەرهەم هێنراوە و باس لەو رووداوانە دەكات، كە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا روویان داوە، چیرۆكەكەی باس لە كۆمەڵێك سەرباز دەكات، كە لە هێزی دەریاییدا كاردەكەن، سەربازەكان توانیویانە دەست بەسەر هێڵی ئاسمانیدا بگرن و، بە تێپەڕبوونی كات پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوانیاندا پەرە دەستێنێت، سەرەڕای كەسایەتییە جیاوازەكانیان و سەرەڕای ئەو ترسەی كە سەربازەكان لە كاتی ئەنجامدانی ئەو ئەركەی كە پێیان سپێردرابوون رووبەڕوویان بووەوە، بەڵام ترسناكییەكانی جەنگ دەبنە هۆی ئەوەی سەربازەكان زیاتر یەكگرتووبن و هەستەكانیان بە خێرایی گەشە دەكات و، پەیوەندییەكی متمانە و خۆشەویستی پێكەوەیان گرێ دەدات، وەك ئەوەی یەك خێزان بن.
ئەم فیلمە لە زۆر فیلمی دیكەی جەنگی سۆزداریی زیاتر تێدایە، وێناكردنی شیكارییە و بە شێوەیەكی فەلسەفی پرسیارەكانی پەیوەست بە مەرگ و مانای ژیان دەخاتە روو، فیلمەكە باس لە جوانیی سرووشت و بنەماكانی مرۆڤ و رۆحی مرۆڤ دەكات، كە ئامادەیە بۆ مانەوە.

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

5-فیلمی (Grave of the Fireflies): فیلمێكە لە ساڵی 1988 بەرهەم هێنراوە، باس لە كوشتنی دایكێك دەكات لەلایەن فڕۆكە ئەمریكییەكانەوە كە دوو منداڵی هەبوو، یەكێكیان تەمەنی پانزە ساڵ بوو، ئەوی دیكەیان تەمەنی نزیكەی حەوت ساڵ بووە، ئەو دوو برایە دوای مردنی دایكیان ناچار بوون پێكەوە بژین و لە نێو سەختییەكانی ژیاندا بژین و لە تەمەنێكی ئاوا كەمدا، بەرپرسایەتی بگرنە ئەستۆ، بەڵام ئەو مەرجانەی شەڕ دەسەپێنێت، هەمیشە رێگەیان بۆ ئەستەم دەكات.

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

6-فیلمی The Pianist: فیلمەكە لە ساڵی ٢٠٠٢ بەرهەم هێنراوە، چیرۆكی ژیانی پیانۆژەنی پۆڵەندی (والدیك سپێلمان) دەگێڕێتەوە، كە لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا ژیاوە، كاتێك سوپای ئەڵمانیا هێرشی كردە سەر پۆڵەندا و داگیری كرد، سپیلمان و بنەماڵەكەی بەهۆی ئەوەی جوو بوون، ئازاریان دەچێشت و، ئەڵمانییەكان بە ئەنقەست سووكایەتییان بە جووەكان دەكرد، راویان دەنان، ئەشكەنجەیان دەدان و دەیانكوشتن.

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

7-فیلمی Inglourious Basterds: ئەم فیلمە فیلمێكی خەیاڵییە، نەك بە گێڕانەوەی رووداوی راستەقینە، بەڵكو بە شێوەیەكی خەیاڵی رووداوەكانی جەنگی دووەمی جیهان دەگێڕێتەوە، باس لە كۆمەڵێك جەنگاوەر دەكات، كە هەوڵی دزەكردن دەدەن بۆ نێو ریزەكانی نازییەكان و گەیشتن بە سەركردایەتی، واتە هیتلەر و، لەناوبردنی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ.

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

8-فیلمی Fury: فیلمەكە ئاماژەیە بۆ ناوی ئەو تانكە، كە ئەفسەرێكی سوپای ئەمریكا سەرپەرشتیی دەكات، سەربازەكانی لە جەنگی جیهانیدا سەختترین و چڕترین شەڕەكان دەكەن، ئەو سەركردەیە و سەربازەكانی، بە چەندین بۆسە و رووبەڕووبوونەوەدا تێدەپەڕن و، لەگەڵ هێزەكانی ئەڵمانیای نازی دەجەنگن.

باشترین و بەهێزترین ١٠ فیلمی جەنگ تا ساڵی 2022

9-فیلمی (Kingdom of Heaven): ئەم فیلمە باس لە كۆتاییهاتنی جەنگی خاچپەرستەكان لە رۆژهەڵات و، نۆژەنكردنەوەی قودس لەلایەن عەرەبەكانەوە دەكات، دیمەنەكانی فیلمەكە پێداچوونەوەیە بە دوا شەڕەكان، كە لە نێوان خاچپەرستان و عەرەبەكاندا روویان داوە، وەرگرتنەوەی قودس و خاكە عەرەبیەكانی دیكە لەسەردەستی سەڵاحەدین ئەیوبی كۆتایی دێت.

Top