سه‌رۆك نێچيبرڤان بارزانى ته‌رمى شه‌هيدانى دوێنێى زاخۆ به‌ڕێده‌كات
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/7/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى به‌ڕێخستنى ته‌رمى شه‌هيدانى بۆمببارانكردنى دوێنێى سنوورى زاخۆدا كرد كه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر ئه‌نجام درا و له‌وێوه به‌ره‌و به فڕۆكه‌يه‌كى سه‌ربازى بۆ به‌غدا به‌ڕێ خران.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، نوێنه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسالاى پێشمه‌رگه، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسانى حكوومى و فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كان ئاماده‌ى بوون، تاجه‌گوڵينه له‌سه‌ر ته‌رمى شه‌هيدان دانرا.
هه‌ر له ميانى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى چاوى به كه‌سوكارى شه‌هيدان و برينداران كه‌وت و وێڕاى پێشكه‌شكردنى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌ر هاوكارى و پێويستييه‌ك و چاره‌سه‌ركردنى برينداران و به‌ركه‌وتووان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
له بۆمببارانه‌كه‌دا كه پاشنيوه‌ڕۆى دوێنێ چوارشه‌ممه له ناوچه‌يه‌كى سنووريى زاخۆ ڕوويدا، هاوينه‌هه‌وارێكى گه‌شتياريى تيايدا به ئامانج گيرا و له ئه‌نجامدا نۆ گه‌شتيارى عێراقى شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌شيان بريندار بوون كه له‌نێوانياندا ژن و منداڵيش هه‌ن.