فرۆشی مۆنیتەرە زیرەکەکانی سامسۆنگ یەک ملیۆنی تێپەڕاند

فرۆشی مۆنیتەرە زیرەکەکانی سامسۆنگ یەک ملیۆنی تێپەڕاند

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند کە فرۆشی زنجیرەی مۆنیتەرە زیرەکەکانی یەک ملیۆنی تێپەڕاندووە لەسەر ئاستی جیهان.
ئەم مۆنیتەرە نوێیانە بە کاراییە جیاوازەکانی Smart Hub بەهێزکراون، واتە دەتوانن ئۆفیسێکی نموونەیی لە ماڵەوە و ژینگەیەکی فێربوونی تەواو دابین بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە کۆمپیوتەر یان هەر ئامێرێکی دەرەکی ترەوە ببەسترێتەوە. هەروەها ئەم مۆنیتەرە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چێژ لە چەندین خزمەتگوزاری OTT وەربگرن، وەک "نێتفلێکس" و "تەلەفزیۆنی سامسۆنگ پڵەس" Samsung TV Plus و یوتیوب.
بە پشتبەستن بە بەناوبانگی یەکەم مۆنیتەری زیرەکی سامسۆنگ کە لە کۆتایی ساڵی2020 ڕایگەیاند، کۆمپانیاکە ئەمساڵ هێڵی بەرهەمەکانی دەوڵەمەند کردووە، لە ئێستادا 11 شاشەی زیرەکی نایاب پێشکەش دەکات، لەنێویاندا M8 و M7 و M5.
و شاشە نایابە نوێیەکەی M8 بۆ فرەکار بەکاردێت، بە دیزاینێکی تەنک و چوار ڕەنگی نوێی سەرنجڕاکێشی هەیە: ئەوانیش سپی، پەمەیی ، شینی کاڵ و سەوزی بەهاری. و دیزاینە کەشخەکەی M8 بە باشی لەگەڵ هەر دەوروبەرێکدا تێکەڵ دەبێت، واتە دەتوانێت کۆمەڵێک پێداویستی جیاوازی بەکاربەران بەدی بهێنێت.
جگە لەوەش، کامێرای SlimFit Cam ی مۆنیتەری M8 دەتوانرێت لاببرێت، و جێبەجیکردنی شێوازەکانی ڤیدیۆ کۆنفڕانس، و تەکنەلۆژیای نمایشی داهێنەرانەتر هۆکاری سەرەکین کە بەشدارن لە گەیشتن بە بەربڵاویە فراوانەکەی، و بەهێزکردنی توانای خەڵک بۆ گونجاندن لەگەڵ شێوازی ژیانی نوێ، وەک کارکردن لە ماڵەوە و خوێندن و فێربوون لە ماڵەوە.
مۆنیتەری زیرەکی M8 خەڵاتی داهێنانی پێبەخشرا لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەران 2022 لەگەڵ پلەی فەخری لەلایەن کۆمەڵەی تەکنەلۆژیای بەکاربەرەوە، وەک ڕێزلێنانێک بۆ کۆمەڵێک بەرهەمی تەکنەلۆژیای نمایشی بەرفراوان. کۆمپانیای سامسۆنگ لە 28ی ئازاری 2022 دەستی کردووە بە وەرگرتنی داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی مۆنیتەری M8 لە ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و چەندین وڵاتی دیکە، ئەمەش پشت ڕاستکردنەوەی سەرنجڕاکێشی بەرهەمەکەیە لە سەرانسەری جیهاندا. لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، فرۆشتنى
زنجیرەی مۆنیتەری زیرەک زیادیکردووە، لەنێویاندا فرۆشتنى پێشوەختەی M8 بە ڕێژەی نزیکەی 40% زیادیکردووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.
هیسۆنگ ها، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کارەکانی شاشەکانی نمایش لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: "لەگەڵ زیادبوونی کاری بەکاربەران و خویندن و فێربوون و چێژوەرگرتن لە کات بەسەربردن لە ماڵەوە، شاشە زیرەکەکان پێناسەی ڕۆڵی تەقلیدی شاشەکەکان نوێ دەکەنەوە و چەندین تایبەتمەندی پێشکەش دەکەن بۆ باشترکردنی شێوازی ژیانی جیاواز. ئێمە خۆشحاڵن بە گەیشتن بە ئاستى ملیۆن یەکە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکەین خواست لەسەری بەردەوام بێت، چونکە بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا ڕۆژانە ئارەزووی ژیانکردن بە شێوازی زیرەکتر دەکەن.”

Top