دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێنەوە

دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێنەوە


لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی پەروەردە و ئاسانکاریکردن و ڕاپەراندنی مامەڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانیان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

لە هەمان کاتدا و لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەھیدان و خزمەتکردنی زیاتریان، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢

Top