مۆبایلێك لە دەست دەكرێت

مۆبایلێك لە دەست دەكرێت

 لە جیهانی مۆبایلدا هەر رۆژە مۆبایلێكی نوێ بەرهەم دێت، دونیا دونیای ركابەرییە. كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنەری تەكنەلۆژی لەم دواییە مۆبایلێكی زیرەكی بەرهەم هێناوە كە دیزاین و جۆرەكەی زۆر سەرنج راكێشە.

مۆبایلەكە لەدەست دەكرێت هەم دەكرێت وەك كاتژمێر سەیر بكرێت و هەم وەك مۆبایل، خۆی كاتژمێریشی لەگەڵدایە. دوو شاشەی هەیە، شاشەی دووەم لارە و لە ئاست شاشەی سەرەكی دایە. شاشەكە سەربەخۆیە و بەكارهێنەر دەكرێت هەر لەو شاشەی وەڵامی پەیامەكان بداتەوە. مۆبایلی ناوبراو لێدانی دڵ و چەند ئەركێكی تایبەت بە تەندروستیش ئەنجام دەدات.

Top