چین رەخنە لە تۆم كروز دەگرێت

چین رەخنە لە تۆم كروز دەگرێت

فیلمی (Top Gun: Maverick) كە لە پاڵەوانێتی تۆم كروزە، رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆری چینییەكان بووەووە، دوای ئەوەی ئاڵای تایوان لەسەر یەكێك لەو چاكێتانە بوو كە كروز لە فیلمەكەدا پۆشی بوو.
لە بەشی ئۆرجیناڵی فیلمەكەدا كە لە ساڵی 1986 بەرهەم هات، ئەفسەر مافریك میتشل كە كروز رۆڵەكەی دەبینێت، چاكەتێكی پێستیی پۆشی بوو، كە هێما بوو بۆ زیندووكردنەوەی گەشتەكانی باوكی لە جەنگی ژاپۆن و تایوان لە ماوەی نێوان ساڵانی 1963-1964.

چین رەخنە لە تۆم كروز دەگرێت

لە ساڵی 2019 لە كاتی بڵاوبوونەوەی ترایلەری بەشی دووەمی فیلمەكەدا ئاڵای تایوان لابردرا، چونكە چینییەكان بەو ئاراستە هەنگاویان دەنا كە بازاڕی چین گرنگییەكی زیاتری پێ بدرێت، بەهۆی داهاتی زۆری ئەو بازاڕەوە، هەندێك كەس پێیان وابوو ئەم بڕیارە بە هۆی كاریگەریی دابەشكەری چینیی فیلمەكە و كۆمپانیا (تنسنت پیكچەرز)ی چینییەوە بووە، كە لە فیلمەكەدا بەشدارە، بەڵام لە كاتی نمایشكردنی فیلمەكە ئالاكەی تایوان لا نەبردرابوو، دوای ئەوەی كۆمپانیا چینییەكان لە بەشداریكردنیان لە بەڵێنەكانیان بۆ سپۆنسەریكردنی فیلمەكە پاشگەز بوونەوە.

چین رەخنە لە تۆم كروز دەگرێت

بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەیلی میللی بەریتانی دەركەوتنی ئاڵای تایوان بووە هۆی توڕەبوونی چینییەكان، ئەمەش لە سۆشیال میدیا بە ئاشكرا رەنگی دایەوە، كاتێك ژمارەیەكی زۆری چینییەكان بە ئاشكرا رایان گەیاند كە ئەوان سەیری فیلمە هاككراوەكە دەكەن، بەشیكی دیكەش رایانگەیاند بڕیاری بەرهەمهێنەرە چینییەكان زیانێكی زۆر بە فیلمەكە دەگەیەنێت كە قازانجەكەی مسۆگەر و لەبەر دەستدا بوو، لە بەرامبەر ئەم توڕەییەی چینییەكان خەڵكی تایوان بە چەندین شێواز خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی و، پێشوازییەكی گەرمیان لە فیلمەكە كرد، كاتێك ئاڵای وڵاتەكەی خۆیان بینی.

https://www.skynewsarabia.com/

Top