كۆمپیوتەرێكی بچووك بەقەد جزدانێك

كۆمپیوتەرێكی بچووك بەقەد جزدانێك

 كۆمپیوتەرە مەزنەكانتان دێتەوە بیر، ئەوانەی تەنیا كەیسەكانیان هەڵگرتنی بە كەسێك دژوار بوو. كاتێكیش پێدەكران دەنگە دەنگێكی زۆریان لێدەهات! ئەو جۆرە كۆمپیوتەرانە بوون بە مێژوو!

كۆمپیوتەری بچووكی Zotac ZBOX PI336 Pico هەر بەقەد جزدانێكی پارە دەبێت، توانای لە هەموو كۆمپیوتەرە گەورەكانی رابردوو زیاترە. شوێنی دوو مۆنیتۆری 4K هەیە و سیستەمی ویندۆز 11 دەخوێنێتەوە.

یەكەی ناوەندی لێكدەرەوەی CPU لە جۆری N6211 دوو ناوەكییە خێراییەكەی 3 گیگاهێرتزە. كارتی گرافیكی جۆری UHD ی بەرەی دەیەمە. كۆمپیوتەرە بچووكەكە میمۆرییەكەی 128 گیگابایتە و دەكرێ یەك ترابایتیشی بۆ دابندرێ. رامەكەی 4 گیگابایتە و پشتیوانی لە رامی 32 گیگابایتیش دەكا. سیستەمی وای-فای E6 و بلوتوسی 5.2ی لەسەرە.

 

Top