وەزارەتی ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کێشەی بچووکی سەلامەتییان تێدایە تۆماردەکات

وەزارەتی ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کێشەی بچووکی سەلامەتییان تێدایە تۆماردەکات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆماردەکات کە هاتوونەتە ناو هەرێمەوە و کێشەی بچووکی سەلامەتییان هەیە.
بەپێی بەیانی ژمارە ١٦ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێکەوتی ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ دەریکردووە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی، ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆماردەکات کە تازە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و مەرجی بچووکی سەلامەتییان تێدانیە، وەک، لەحیمی بچووک، درز یان کونێک لە شانسی. جگە لە ئۆتۆمبێلانەی مەرجی گەورەی سەلامەتییان تێدا نیە وەک ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژێرئاوکەوتوو و سووتاو و بڕاوەن.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەش بەوە دەکات، بڕیارەکە تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە تا کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی ڕێکەوتی ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە و هەر ئۆتۆمبێلێکیش بەدەر لە ڕێنماییەکانی ئەو بەیانە لە دوای ڕێکەوتی بڕیارەکەوە بڕوانامەی (COC)ی بۆ ڕێکبخرێت، ئەوا کۆمپانیای پشکنینی کوالیتی بەو هۆیەوە سزادەدرێت.

لەو سۆنگەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٢، لە ژێڕ ڕۆشنایی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ، هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕاسپاردووە و هەلومەرجی پێکهێنانی لیژنە و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانی دیاریکردووە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢

Top