پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراو(کەریم ئەحمەد)
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کەریم ئەحمەد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەر (کەریم ئەحمەد)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ماڵبات و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو(کەریم ئەحمەد)کەسایەتیەکی دیار و ناسراوی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەمان بوو، سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق و کوردستان بوو و خەباتگێڕێکی ماندوونەناسی بزووتنەوەی سیاسی و نیشتیمانی کوردستان بوو.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوخەبات و دۆست و هاوەڵ و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن..
انا لله وانه اليه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی٧ـی