كامێرای چاودێری لە شێوەی كوندە پەپۆ

كامێرای چاودێری لە شێوەی كوندە پەپۆ

 كامێرای چاودێری بۆ پاراستنی ئەمنییەت و چاودێری گرنگی تایبەتی هەیە، شێواز و جۆر و كاركردی كامێرا چاودێرییەكان جیاوازن، بەڵام هەموویان ئەركی پاراستن و چاودێریان هەیە. بەم دواییە كامێرایەكی چاودێری لەسەر شێوەی كوندە پەپۆ بەرهەم هاتووە كە لە هەموو هەلومەرجێكی دژواردا وەك باو و باران و لافاودا ئەركی چاودێری خۆی ئەنجام دەدات.

كامێراكە بۆ رێڕەوەكان، مەلەوانگە و گەراج و باڵەخانەكان زۆر گونجاوە، لە هیچ وەرزێكدا كێشەی بۆ نایەتە پێش لە 30 پلە ژێر سیفر هەتا 50 پلە سەرووی سیفر كار دەكات.

مەودای دیاریكردنی جوڵە 15 مەترە و هەستەوەری جوڵەی كەسەكان یا ئۆتۆمبیلەكان لە 7 مەترەوە هەتا 15 مەترە. جوڵەی گەڵا، گیانلەبەرەكان دەناسێت. كامێرایەكە زۆر بچووكە و بە باتری و كارەبا كار دەكات.

Top