ئەردۆغان داوای لە پوتن كردووە  دەروازەی ناردنی کۆمەک بۆ سووریا  كراوە بێت

ئەردۆغان داوای لە پوتن كردووە  دەروازەی ناردنی کۆمەک بۆ سووریا  كراوە بێت

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە هاوتا ڕووسییەکەی ڤلادیمیر پوتن کرد مۆڵەتی ڕێگەدان بە ناردنی یارمەتیی مرۆیی لە دەرەوەوە بۆ ناو سووریا درێژبکاتەوە.

 

دوای ئەوەی بە  تەلەفۆن قسەی لەگەڵ پوتن كردووە، نووسینگەی ئەردۆغان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە كە درێژکردنەوەی میکانیزمی پەڕینەوە کۆمەك لە سنوور لە سووریا باەتێكی زۆر گرنكە بۆ وڵاتەكەی.

 

بە گوتەی ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا داواکەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە دیپلۆماتکارەکان لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکدان کە بتوانێت بەسەر ڤیتۆی ڕووسیادا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان زاڵ بێت و بەردەوامی بدات بە میکانیزمێک کە لە ساڵی 2014 ەوە ڕێگەی بە ناردنی کۆمەک بۆ ئەو وڵاتە داوە كە لە ئەنجامی شەڕو كوشتار ئەم وڵاتە كاول كراوە..

 

 

شایانی باسە سنوری تورکیا و سووریا لە دەروازەی باب ئەلحەوا تاکە ڕێگایە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خەڵکی مەدەنی بێ ئەوەی بەو ناوچانەدا بڕۆن کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی سووریادان.

 

 

 

Top