براد پێت باس لە نەخۆشییەكەی دەكات

براد پێت باس لە نەخۆشییەكەی دەكات

هەندێك بە كەسێكی لە خۆبایی و هەندێكیش بە دوورە پەرێز ناوی دەبەن كە كەم دەردەكەوێت و كەمترین تێكەڵاوی هەیە لە نێو ئەستێرەكاندا .

ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (براد پێت)ی تەمەن 58 ساڵ, دوای ئەوەی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری(GQ) بە ستایڵێكی جیاواز دەركەوت هەر لەم سەرچاوەیە چەند زانیارییەكی نوێی لەبارەی نەخۆشییەكەیەوە خستەڕوو, ئەم ئەكتەرە تووشی نەخۆشی(Prosopagnosia) بووە كە پێی دەگوترێت (كوێربوون لە ناسینەوەی دەموچاوەكان) ئەمەش نەخۆشییەكی دەگمەنەو براد پێت بە هۆیەوە شێوەو ڕووخساری كەسانی دەوروبەری لە بیر دەچێتەوە .

براد پێت باس لە نەخۆشییەكەی دەكات

لەبارەی نەخۆشییەكەیەوە گوتی: هیچ كەس باوەڕم پێناكات, خۆشحاڵ دەبم كە كەسێكی هەمان تووشبووی ئەم نەخۆشییە ببینم .

ئەم نەخۆشییە بە جۆرێكە كە ڕەنگە كەسی تووشبوو ئەندامانی خێزان و كەسە نزیكەكانیشی نەناسێتەوە, یەك لە چارەسەرییەكان پشتبەستنە بە دەنگ و شێوازی قسەكردنی كەسی بەرامبەر یاخود ستایلی پرچ تاوەكو نەخۆشەكە بەبیری بێتەوەو بتوانێت بناسێتەوە نەك بە ڕووخسارو شێوەی دەموچاو .

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئی تی عەرەبی هاتووە كە براد پێت ساڵی 2013 بە گۆڤاری (Esquire) ڕاگەیاند كە بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە ناچار بوو بۆ ماوەیەكی زۆر لە ماڵەوە بمێنێتەوە .

شایەنی باسە..نوێترین كاری سینەمایی براد پێت بریتییە لە فیلمێكی ئاكشن بە ناونیشانی(bullet train)كە ژمارەیەك ئەكتەری دیار تێیدا بەشدارن وەك ساندرا بولۆك و براین تیری هنری و ئارۆن تایلۆر جۆهانسۆن و ئیملینا ئادەمس و جۆیی كینگ و كارین فوكوهارا و زیزی بیتز و هیرۆیوكی سانادا و ئاندرۆ كوجی و ژمارەیەك ئەكتەری دیكەی سینەمایی ,هەروەها ئەم فیلمە دەبێتە یەكەم كاری هاوبەشی براد پێت و ساندرا بوڵۆك كە پێكەوە تێیدا بەشدار بن .

ئاسۆ كاكەیی

Top