کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: حاجیانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە 14ی ئەم مانگەوە دەگەڕێنەوە وڵات

کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: حاجیانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە 14ی ئەم مانگەوە دەگەڕێنەوە وڵات

 

 

کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە  تەندروستیی زۆرینەی حاجیانی هەرێم باش و جێگیرە ، جەختیشی كردەوە كە لە 14ی ئەم مانگەوە یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە عێراق، ئەوەشی ڕوون كردەوە تا ئێستا خشتەی گەڕانەوەكە دیاری نەکراوە، بۆ ئەوەی بزانرێت یەكەم كاروان حاجیانی كوردستانی تێدایە یان نا.

 

دەربارەی باری تەندروستیی حاجیانیش ستونی گوتی: ڕۆژی پێش عەرەفە حاجییەکی کورد بەهۆی جەڵتە چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دواتر ئەمبوڵانسی بۆ دابینکرا بۆ ئەوەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی عەرەفە بکات، پاش ئەوە گەڕایەوە نێو کاروانی حاجیان.

 

ئەوەندە ماوەتەوە بگوترێت كە بۆ وەرزی حەجی ئەم ساڵ نزیکەی دوو هەزار حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە گەیشتوونەتە سعودیە کردووە.

Top