بەرێوەبەری میت مۆت: لقەکەمان لە هەولێر کردەوە بەو پێیەی یەکەم شارە لەسەر ئاستی عێراق لە ڕووی تەناهی

بەرێوەبەری میت مۆت: لقەکەمان لە هەولێر کردەوە بەو پێیەی یەکەم شارە لەسەر ئاستی عێراق لە ڕووی تەناهی

 

دوای ئەوەی ژمارەیەک لایەن هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەولێریان دا، بەشێک لە وەبەرهێنەران، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە کونسوڵی وڵاتانی دراوسێ و گردبوونەوەیەکی بەرفراوانی میوانان و کەسانی پسپۆڕی میدیا، ئەو براندە بەناوبانگەی جیهانیان کردەوە چێشتخانەی مێت موت لە دڵی شاری هەولێر بەو پێیەی یەکێکە لە شوێنە گەشتیاری و بازرگانییە سەلامەتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە.
بەڕێز ئەلسیکا بەڕێوەبەری چێشتخانەی مێت مۆت لە هەولێر ڕایگەیاند، "لقی دەیەممان لە جیهاندا کردۆتەوە، لقمان لە ئەمریکا و میسر و ئوردن و کوێت و بەحرەین و ئیمارات هەیە، و... ناوەندی سەرەکی لە تورکیایە”.
ئێمە گۆشتی دوکەڵاوی و کوڵاو پێشکەش بە میوانەکانمان دەکەین، کە یەکەم گۆشتی جۆری خۆیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی. زیاتر لە ١٦ کاتژمێر گۆشتی دوکەڵاوی دەکوڵێنین. بیرۆکەکە لە ئەمریکایە، بەڵام ئێمە وەک دەست لێدانی تایبەتمان وەسفمان کرد. ئاواتمان ئەوەیە کە چێشتخانەکانمان لە هەموو شارەکانی جیهان بڵاو بکەینەوە تا ژمارەی لقەکانمان بگاتە سەد لق.
لە هەولێر لقێکی نوێمان کردەوە، بەو پێیەی شارەکە یەکەمین شارە لە عێراقدا لە ڕووی ئاوەدانی و تەناهی. ئێمە پێمان خۆشە لەگەڵ ئەم شارە نایابەدا هەستن.

Top