شارۆخان یادی سی ساڵەی یەكەم فیلمی دەكاتەوە

شارۆخان یادی سی ساڵەی یەكەم فیلمی دەكاتەوە

شارۆخانی ئەستێرەی ناسراوی بۆڵیود لە پەخشێكی ئەنستاگرامدا دەركەوت و، تێیدا كاروانی هونەریی خۆی لە ماوەی سی ساڵ رابردوودا نمایش كرد و باسی لەو فیلمانە كرد، كە حەزی دەكرد رۆڵی تێیاندا هەبێت.
ئەم فیلمە دوای تێپەڕبوونی سی ساڵ دێت لە یەكەم رۆڵی شارۆخان، بۆ ئەم مەبەستەش هەوادارانی هاشتاگێكیان بڵاوكردەوە، لەم بارەوە شارۆخان رایگەیاند: «سی ساڵە هاتوومەتە نێو بواری هونەری، وادەزانم دوێنێ بوو، هیچ كاتێك لەو بڕوایەدا نەبووم كە بتوانم سی ساڵ بەردەوام بم، كە هاتمە مۆمبای بەو هیوایە بووم بتوانم تەنیا ساڵێك دوو ساڵ بەردەوام بم و لە 5-7 فیلم بەشدار بم».

شارۆخان یادی سی ساڵەی یەكەم فیلمی دەكاتەوە

لە درێژەی قسەكانیدا شارۆخان گوتی كە هەستێكی زۆر خۆشم هەیە كە یادی سی ساڵەی هاتنە نێو سینەما و فیلم دەكەمەوە، هەروەها فیلمێكیش نمایش كرا كە باسی لە سەرەتاكانی هاتنی بۆ نێو بواری سینەمادا دەكات، بەتایبەتی فیلمی (Deewana) كە رۆڵی كەسێكی خراپی بینی و یەكەم كاری سینەمایی ئەو بوو.
هەر بەم بۆنەیەوە ترایلەری فیلمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە بە ناوی (Pathaan) و بڕیار وایە لە 25/1/2023 بۆ یەكەم جار نمایش بكرێت، كە بە زمانەكانی هیندی و تامیلی و تیلیجۆ دەبێت.
سەرچاوە: الرجل

Top