بڵاوكردنەوەی چەندین بڕیار تایبەت بە ڕێكار و میكانیزمه‌كانی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی هاوردەکردنی ئاژەڵەوە چەند بڕیار و رێکار و میکانیزمی دەرکرد.
دوابە دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند كە چه‌ند بڕیارێك ده‌رچوون سه‌باره‌ت به ڕێكار و میكانیزمه‌كانی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌ڵپه‌ساردنی كاركردن به مه‌رجی "مۆڵه‌تی هاورده‌كردن" بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ تاكو ڕێكه‌وتی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
١. جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ، تایبه‌ت به ڕێكاره ڤێته‌رنه‌رییه‌كان و مه‌رجی پشكنین و كه‌ره‌نتینه‌كردن له ده‌روازه سنوورییه‌كان و كه‌ره‌نتینه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.
٢. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو میكانیزم و پلانی هاورده‌كردن ڕێك دەخات، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌می ناوخۆی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و پێداویستی بازاڕ و پاراستنی سامانی ئاژه‌ڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و نه‌بوونی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵی ناوخۆیی.
٣. ڕه‌چاوكردنی دۆخی كه‌میی له‌وه‌ڕگه‌كان و كه‌میی ئالیك و مادده عهلهفییهكان و نرخه‌كانیان كه بارگرانی دروست ده‌كات بۆ سه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵی ناوخۆ.
٤. هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو به پێی ئه‌م بڕیاره بۆ دابینكردنی گۆشتی سوور له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێداچوونه‌وه‌ی پێویست ده‌كات به ده‌ره‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره له دوای رێكه‌وتی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، واتا دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ١٤٥ی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له رێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و پێشنیاری پێویست بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.