گرنگی كارامه‌ییه‌كان لە پەروەردە
شاعیر و وتاربێژی ئینگلیزی (جۆرج هربرت) ده‌لێ" متمانه به خۆ بوون و كارامه‌یی، سوپایه‌كن نابه‌زێندرێن".
كارامه‌ییه‌كان بریتین له‌و توانایه‌ی كه هه‌ر تاكێك ده‌توانى له ژیانى ڕۆژانه‌ى به‌كارى بهێنێ له بواره جیاوازه‌كان كه له ڕه‌فتار و گوفتار و كردار و هه‌ڵسوكه‌وت و كه‌سایه‌تى كه‌سه‌كان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، به شێوه‌یه‌كى باش و ئه‌رێنى و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێته هۆى سه‌رنج ڕاكێشانى كه‌سانى تر ، له هه‌مان كاتیش‌دا وا له كه‌سه‌كان ده‌كات كه‌وا سه‌ركه‌وتووبن له ژیانى ڕۆژانه و چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كان و زاڵ بوون به سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره و ته‌نگژه‌كان، به‌ڵام كارامه‌ییه‌كان توانایه‌کی خۆڕسك نین له ناخى تاكه‌كان، به‌ڵكو له ئه‌نجامى فێركردن و فێربوون و په‌ره‌پێدان ده‌توانرێ كارامه‌ییه‌كان فێربین و په‌ره‌یان پێ بده‌ین و به‌كاریان بهێنین له ژیانى ڕۆژانه‌دا.
ئه‌لێره‌وه گرنگه كارامه‌یی ژیان له گرنگترین بابه‌ته‌كانى پرۆگرامه‌كانى خوێندن بێت له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان. بارودۆخی ژیان به گشتی و ئه‌مڕۆ به تایبه‌تى داوامان لێ ده‌كات كه‌وا تاكى كوردی تاكێكى به‌هێز و خاوه‌ن متمانه و دڵسۆز و.... تا دوایی بێت، بێگومان ده‌بێ له پرۆگرامه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، بابه‌تى سه‌ره‌كی وانه‌ی هه‌میشه‌یی له خشته‌ى وانه‌كان هه‌بێت تایبه‌ت به كارامه‌ییه‌كانى ژیان، نه‌ك ته‌نها بۆ خوێندن ، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه و نمره و ده‌رچوونى له سه‌ر بێت و وه‌كو بابه‌ته‌كانى تر، له كارامه‌ییه‌كانه‌وه قوتابی فێر ده‌كرێ چۆن بیر ده‌كاته‌وه چۆن خاك و نیشتمانى خۆى خۆش بوێ و رێز له مامۆستا و دایك و باوك و كه‌سوكاری بگرێ و ڕاستگۆ و دڵسۆز و خاوه‌ن متمانه بێ و توانایی هه‌بێ له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كان به لێك تێگه‌یشتن، نه‌ك به زه‌بر و زه‌نگ و ڕق و توندوتیژی، له كارامه‌ییه‌كانه‌وه ده‌توانین قوتابی كوردستان فێری پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبول كردن و به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه باشه‌كان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگى و بنیاتنانى متمانه و گوێ گرتن و ئیداره‌دان و چاره‌سه‌ركردن و بنبڕ‌كردنى كێشه‌و گرفته‌كان و ده‌ركردنى بڕیارى دروست و بیركردنه‌وه‌ى بنیاتنه‌رانه ومساوه‌مه نه‌كردن له سه‌ر مافه ڕه‌واكان و رێزگرتنى یه‌كتر و خۆشه‌ویستى نه‌پساوه‌و به‌رده‌وام و جێگیر بۆ خاك و نیشتمان و تاكه‌كان تا دوایی...
ئه‌وانه و چه‌ندانى تر له كارامه‌ییه‌كان پێویسته به گرنگى و بایه‌خه‌وه له پرۆگرامه‌كانى خوێندن بوونیان هه‌بێت و بابه‌تى سه‌ره‌كی بن، قوتابیان بیان خوێنێ و ئاماده‌یان بكات وه‌كو ئه‌ركی ماڵه‌وه و په‌ره‌یان پێ بدرێ و تاقیكردنه‌وه‌یان له سه‌ر بكرێ و نمره‌ى ده‌رچوونیان هه‌بێت، كه ئامانجى گشتی بنیاتنانى تاكی كوردستانى بێت له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ پته‌وكردن و چه‌سپاندنی ناسنامه‌ی تاكێكى به‌هێز و خاوه‌ن ئیراده.
ئاشکرایە كارامه‌ییه‌كانى ژیان له (164) وو‌ڵاتى جیهان وه‌كو بابه‌ت ده‌خوێندرێ له قۆناغه‌كانى خوێندن، گرنگه ئێمه له هه‌رێمى كوردستان كارامه‌ییه‌كان بكه‌ینه بابه‌تى سه‌ره‌كى خوێندن له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان، به هه‌بوونى كارامه‌ییه‌كان له پرۆگرامه‌كاندا ده‌توانین ئامانجه په‌روه‌ده‌ییه مه‌به‌ستداره‌كان به‌ده‌ست بهێنین له ماوه‌یه‌كى پێوانه‌یی دیارى كراوه كه له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى زیندوو و به ئاگا و خۆنه‌ویست و ته‌با دێته‌كایه‌وه كه خۆشه‌ویستى و ئینتیمایان بۆ خاك و نیشتمان هەبێت.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی