سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر كرد

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 29/6/2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمریکای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکاو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیکردنی بەردەوامی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەولێر دەربڕی .

Top