ڕۆڵی زانكۆ له په‌ره‌پێدانی كه‌سایه‌تیی قوتابی
ده‌كرێت گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی له ژیانی قوتابیدا زوو ده‌ست پێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بۆ ده‌ووروبه‌ری هه‌بێت، ده‌توانین بڵێین كه‌سایه‌تی پێك دێت له كۆمه‌ڵه سیفاتێك و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه شێوه‌ی بوونی و ناوه‌كی و ده‌ره‌كی له كه‌سێكدا له‌گه‌ڵ شێواز و ڕه‌فتار و سیفاتی كه‌سێكی دیكه جیاده‌كاته‌وه. كه ئه‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌خات هه‌ر تاكێك خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی، كه یارمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی متمانه، باوه‌ڕبه‌خۆبوون، سه‌ربه‌خۆ، خاوه‌ن بڕیار و كاریگه‌ری ئه‌رێنی دروست بكات، ئه‌ویش له‌سه‌ر خودی خۆیان و كۆمه‌ڵگاكه‌ی.
زانكۆكان كایه‌یه‌كی مه‌عریفی گرنگی ژیانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوون، شكستی زانكۆ یه‌كسانه به شكستی كۆمه‌ڵگه، سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونیشی، سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه.
ده‌مه‌وێت له‌م وتاره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی قوتابی بكه‌م له زانكۆدا، بێ گومان هه‌موو كه‌سێك خاوه‌نی چه‌ند خه‌سڵه‌ت و سیفاتێكه، كه به‌هه‌وڵدان ده‌توانێت په‌ره به كه‌سایه‌تی خۆی بدات و بێ هاوتایان بكات، چونكه كه‌سایه‌تی باش ده‌توانێت یارمه‌تی بدات بۆ باشتركردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی.
هاوكات زانكۆكان ئه‌و شوێنانه‌ن كه تایبه‌تن به فێربوون، په‌ره به لێهاتووییه‌كانی قوتابی ده‌ده‌ن، و كارده‌كرێت بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی كه هه‌یانه، تاوه‌كو بتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و متمانه‌یان به‌خۆیان بێت، به تایبه‌ت كه ده‌چنه ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێ جا چ له ڕێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی یان له ڕێگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه بێت، له‌وانه‌ی كه سوود به كۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشن. هه‌روه‌ها ماموستا خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و خاوه‌ن دیده و تێڕوانینێكی تایبه‌ته سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بوارێكی ژیان، به تایبه‌تی شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت كردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناخی قوتابیان و فه‌رامۆش نه‌كردنی له‌ڕووی په‌روه‌رده و فێركردن به گشتی و لایه‌نی ده‌روونی و سایكۆڵۆجیی به‌تایبه‌تی. چونكه لایه‌نی ده‌روونی تاك ڕه‌نگدانه‌وه‌یه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی قوتابی. ناكرێ قوتابیێكی ده‌روون شێواو ببێته خاوه‌ن كه‌سایه‌تی به‌هێز، بۆیه سه‌ره‌تا پێویسته لایه‌نی ده‌روونی قوتابیان به‌رزبكرێته‌وه و هان بدرێن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونیان درووستبكرێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌ركه‌وتوو تربن له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا، كه‌واته زانكۆكان به دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی و سه‌ره‌كی داده‌ندرێت له پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری خوودی تاك و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنیان، ده‌مه‌وێت بڵێم ژینگه‌ی زانكۆ له ڕووی په‌روه‌رده‌وه مامۆستایان، كارمه‌ندان، كه‌ره‌سته‌و ئامێره ئه‌لیكتڕۆنی وتهكنهلۆژییهكانهوه هه‌موویان ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینن له به‌ره‌و پێش چوونی قوتابیان و بنیادنانی شارستانیه‌تێكی نوێ و كراوه و زیندوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌نگه زۆربه‌ی زانكۆكان په‌ره به به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كان بده‌ن كه ده‌توانێت ببێته داینه‌مۆ بۆ ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وشیارتر.
هه‌روه‌ها زانكۆكان شوێنی ململانێی زانست و په‌ره‌پێدانه به كه‌سایه‌تی قوتابیان و به‌ره‌وپێشچوونی قوتابیه كه ده‌توانێت به‌سه‌ر ئیراده‌ی بیری تاریكی و نه‌فامی دا سه‌ركه‌وێت، به‌مه‌ش ئاستی باوه‌ڕ به‌خۆبوون له‌لای قوتابی به‌رز ده‌بێته‌وه و كه‌سایه‌تی له‌لای به‌هێز ده‌بێت. په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه له نێوان كه‌سایه‌تی خوود و په‌ره‌پێدانی ئاستی فێربوون به تایبه‌تی له زانكۆكان، چونكه ڕێگایه‌كه بۆ په‌ره‌پێدانی هزر و مه‌عریفه‌ی قوتابی و خوێندن له زانكۆدا قوتابی هان ده‌دات بۆ بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه و سه‌ربه‌خۆ. هه‌روه‌ها قوتابیان زیاتر ده‌رفه‌تیان پێده‌درێت بۆ ده‌رخستی تواناكانیان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تاك و باوه‌ڕ به خۆبوونی تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له پایه‌كانی پێشكه‌وتن له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا.
یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كانی ڕووسیا له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆر سێرگی مهلیخ ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه كه‌سایه‌تیی قوتابی كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر ئاستی زیره‌كیان هه‌یه. ئه‌و قوتابییانه‌ی كه كه‌سایه‌تییه‌كی باشیان هه‌یه ده‌ركه‌وتووه تاڕاده‌یه‌كی باش ئاستی زیره‌كییان به‌رزتره، ئه‌مه‌شیان هۆكاره بۆ سه‌ركه‌وتن له پڕۆسه‌ی خوێندندا
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری وا له تاك ده‌كات كه‌سایه‌تی به‌هێز بێت، هه‌روه‌ها زیاتر په‌ره به تواناكانی خۆی بدات و دهووروبهریش به گرنگه‌وه سه‌یری توانا‌و لێهاتوییه‌كانی بكه‌ن، كه لێره‌دا زانكۆ وه‌كو ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی و سه‌ربه‌خۆ كارده‌كات، هاوكات یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنی چه‌ندین ڕێگه و شێوازی جیاواز بۆ وه‌رگرتنی زانست و زانیاری، شیكردنه‌وه و تۆماركردنی ئه‌و زانسته‌ی كه به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت له‌لایه‌ن قوتابییه‌كانه‌وه.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین كه زانكۆ ناوه‌ندێكی مه‌عریفیه كه ده‌توانێت په‌ره به كه‌سایه‌تی قوتابیان بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی خود و ناسینی تواناكانی قوتابی و ده‌ستپێشخه‌رن بۆ ده‌رخستنی توانا وكارامه‌یی قوتابیان و ڕێبه‌رایه‌تی دروست ده‌كه‌ن بۆ ژیان و كۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی زانیاری. قوتابیانیش ده‌توانن به هه‌وڵدان په‌ره به‌خۆیان و تواناكانیان بده‌ن.
ئیمـان محـه‌مـه‌د