تەرمی حەفدە کەس لە یانەیەكی شەوانە دۆزرایەوە
پۆلیسی ئەفریقیای باشوور دۆزینەوەی تەرمی 17 کەسی لە یانەیەکی شەوانە ڕاگەیاند.
پۆلیسی ئەفریقیا ڕایگەیاند: كە بەلایەنی کەم 17 کەس لە یانەیەکی شەوانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی لەندەن دۆزراونەتەوە، ئەم شارە بچووکە دەکەوێتە باشووری وڵاتەوە.
پۆلیسی ناوچەكە لە لایەن خەڵكەوە لە ڕووداوەکەوە ئاگادار کراوەتەوە و دەست بەجی گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە، ئەم یانەیە نزیکەی 3 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە، پۆلیس ڕایگەیاند، کە بارودۆخەكە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن: هێشتا زووە بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت لەسەر قوربانییەكان و دەبێت لێكۆڵینەوەیەكی جددی و بەدواداچوونێكی وردی بۆ بكرێت بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەكان و چۆنیەتیی ئەم تاوانە، قوربانییەكان هەموویان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 20 ساڵدایە.
گوڵان: سەردار خەلیل