جۆنسۆن:  پێویستە ڕۆژئاوا بەڕووی دوژمنکارییەکانی مۆسکۆدا یەکگرتوو بێت

جۆنسۆن:  پێویستە ڕۆژئاوا بەڕووی دوژمنکارییەکانی مۆسکۆدا یەکگرتوو بێت

 

 

لە میانی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوتدا لە ئەڵمانیا، سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ئایگەیاند كە سەرانی جیهان دەبێت نرخی پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا بزانن، بە زیادبوونی نرخەکانی سووتەمەنی و خۆراکیشەوە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن کە باجی ڕێگەدان بە ڕووسیا تاوەکو لە جەنگەکەدا سەربکەوێت، زۆر گەورەتر دەبێت.

 

جۆنس لە درێژەی قسەكانیدا ڕوونی كردەوە كە بۆ ئەوەی یەکگرتوویی بپارێزین، بۆ ئەوەی سوودی هەبێت، دەبێت گفتوگۆیەکی زۆر زۆر ڕاشکاوانە بکەیت سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەوەی کە ڕوودەدات، ئەو فشارانەی کە هاوڕێکانمان و هاوبەشەکانمان هەستی پێدەکەن.

 

ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە ڕۆژئاوا پێویستی بەوەیە یەکگرتووییەکەی بەڕووی دوژمنکارییەکانی مۆسکۆدا بپارێزێت.

 

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز سەرۆک وەزیری بەریتانیا ئاماژەشی بەوە كرد كە باجی ئەوەی ڕێگە بە پوتن بدەیت سەربکەوێت و خاکێکی زۆری ئۆکرانیا داگیربکات، بەردەوام بێت لە بەرنامەی داگیرکارییەکەی، ئەو باجە زۆر زۆر گەورەتر دەبێت. هەمووان لێرە لەوە تێدەگەن.

 

 

Top