بەهۆی زریانێكی ترسناك فەرمانی چۆڵکردنی ٢٥٠٠ گوند دەرچوو
لە باکووری فلیپین، هەزاران کەس ماڵەکانیان بەجێهێشت بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان لەو زریانە ڕزگار بکەن کە بە خێرایی نزیک دەبێتەوە و لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا فلیپین شاهیدی زریان و لافاوێکی سەخت بووە.
وەزارەتی ناوخۆی فلیپین لە ئێستا فەرمانی چۆڵکردنی دوو هەزار و 500 گوندیان دەرکردووە دوای ڕوودانی زریانێکی بەهێز، بەرپرسانیش هۆشدارییان داوە کە زریانی تۆراجی خێراتر لەوەی پێشبینی دەکرا نزیک دەبێتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە لەم ماوەیە سەرۆكی ئەم وڵاتە سەردانی شوێنە زیانلەکەوتووەكانی كرد و فەرمانی دەركرد كە هاوكاریی زیانلێكەوتووان بكرێت، دەست بكرێت بە دابەشکردنی پێداویستیە سەرەتایەكان و دابەشکردنی پاکەتەکانی خۆراک لەنێوان دانیشتوانی ناوچەکانی باکووری فلیپین.
شایەنی باسە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، دوای زریانی گەرم، زیاتر لە 160 کەس لە فلیپین گیانیان لەدەستدا و هەزاران خانووش وێران بوون، بەهۆی ئەم زریانە... زەوی لەرزین لەم وڵاتەدا ڕوویدا.
گوڵان: سەردار خەلیل