ئایا براد پێت واز لە كاری سینەمایی دەهێنێت..

ئایا براد پێت واز لە كاری سینەمایی دەهێنێت..

ئەكتەری سینەمایی و ئەستێرەی جیهانی (براد پێت)ی تەمەن 58 ساڵ, لە نوێترین دەركەوتنیدا لە (GQ Magazine) بە شێوازێكی جیاوز دەردەكەوێت .

لە ئێستادا چەند وێنەیەكی براد پێت بڵاوبۆوتەوە كە بە فۆتۆشۆب ئامادەكاری لەسەر كراوەو ستایڵ و شێوازی وێنەكان لە ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەیەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا .

ئایا براد پێت واز لە كاری سینەمایی دەهێنێت..

بەڵام ئەوەی زیاتر سەرنجی ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكانی بۆ لای خۆی ڕاكێشا لێدوانی براد پێت بوو بۆ ئەم گۆڤارەو دەربارەی كارەكانی ئاماژەی پێدا كە نیازی وازهێنانی هەیە لە كاری سینەمایی, بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وازهێنانی دوای ئەوە دێت كە ئەم ئەستێرەیە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بە جۆرێكی تر لە ژیان دەڕوانێت و هەست دەكات كە لە كۆتایی كارەكانیەتی وەكو ئەكتەر .

ئایا براد پێت واز لە كاری سینەمایی دەهێنێت..

جێی وەبیر هێنانەوەیە, لە ڕابردوو چەند ئەستێرەیەكی دیكەی سینەمایی بە هۆكاری جیاواز وازهێنانی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام دواجار هەندێكیان گەڕانەوە كاری سینەمایی و بەردەوام بوون وەكو جێم كاری و ساندرا بڵۆك و كامیرۆن دیاز و ئێما واتسۆن ,هەروەها ئەستێرەی ئاكشن (بروس وێڵس) كە بە هۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی لە كاری سینەمایی بەردەوام بێت و لە مانگی ئاداری ئەمساڵ وازهێنانی خۆی لە كاری فیلم و سینەما ڕاگەیاند .

ئاسۆ كاكەیی

Top