په‌روه‌رده پرۆسه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى نیشتمانى هاوبه‌شه
فه‌یله‌سوف و سه‌ركرده‌و وتاربێژی هیندی (ستیا سای بابا) ده‌لێ" هه‌ر په‌ره‌پێدانێكى به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان به‌ته‌نها بریتییه له په‌روه‌رده".
بێگومان په‌روه‌رده و فێركردن به گرنگترین و پڕ بایه‌خترین بنه‌ما و بنچینه و رێسا و رێبازه بنه‌ڕه‌تییه‌كان داده‌نرێت، له هه‌مان كاتدا هه‌ر به‌هۆى په‌روه‌رده وه ده‌توانین بونیادنانێكى داكوتا و چه‌سپاو كارامه و به‌هێز بنیات بنێین بۆ ووڵات و نیشتمان و نه‌ته‌وه، هه‌ر په‌روه‌رده‌یه ده‌بێته هۆى په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى ڕه‌فتار و گوفتار و كرداری تاكه‌كان و پێش خستنیان به‌ره‌و به‌رزترین به‌ها به‌رزه‌كان، بۆیه هه‌ر چه‌نده گرنگی به په‌روه‌رده بدرێ نابێ هه‌رگیز وه‌ڕس و بێزار بین هه‌ر چه‌ند بنوسین و بخوێنینه‌وه له سه‌ر په‌روه‌رده زیاتر هانده‌رمان ده‌بێت له سه‌ر بونیادنانى تاكه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونى كۆمه‌ڵگه به گشتى. بۆیه هه‌رده‌م ده‌مه‌وێ زیاتر و زیاتر له په‌روه‌رده بنوسین و بخوێنینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ گۆڕانكارییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ئاراسته‌كانیان و بیر‌و بۆچوون و داهێنانه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بكه‌ین، هه‌میشه په‌روه‌رده پرۆسه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى نیشتمانى هاوبه‌شه گرنگى و بایه‌خ به هاونیشتمانیان و تاكه‌كان ده‌دات، پێویستى به ده‌ست باری و یارمه‌تى و هاریكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردن و پێش خستنی پرۆسه‌كه تا بتوانرێ ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه مه‌به‌ستداره‌كان به‌دی بهێنرێت.
بێگومان بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به هه‌بوونى دیدگایه‌كى دوور مه‌ودا و ڕۆشن هه‌یه پاڵپشت به نه‌خشه رێگا و ستراتیژییه‌تى دیراسه‌ت كرا‌و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڕاو بۆچوون و سوودوه‌رگرتن له شاره‌زایی و ئه‌زموونی كه‌سانى په‌وره‌رده‌یی كه به كردار له سه‌ر زه‌وی ڕۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه له گۆڕه‌پانی په‌روه‌رده و فێركردن، چونكه هه‌ر ئه‌زموونێك ده‌بێته هه‌وێنێك بۆ بونیادنان و پێشكه‌وتنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها گرنگترین هۆكار بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ر پلان و ستراتیژییه‌تێك له هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك دا بریتییه له‌وه‌ى به كردار له گۆڕه‌پانه‌كه بوونمان هه‌بێ، ئه‌وه‌ش زیاتر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ست كردن و تێگه‌یشتنى له ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ به پلان و دیدگا كارى وورد له سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ى هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامى پرۆگرامه‌كان بكرێ به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئاست و توانا و ته‌مه‌نی قوتابی و ڕه‌خساندنی كه‌شێكى ئارام و له بار‌و گونجاو و پارێزراو له قوتابخانه و ده‌سته‌به‌ركردنى ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیاری و كورت كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان، له هه‌مووی گرنگتر نابێ سه‌ركردایه‌تى قوتابخانه فه‌رامۆش بكرێ، هه‌رده‌م و هه‌رده‌م كه‌سانى په‌روه‌رده‌یی و شیاو و گونجاو له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ڕۆڵی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه بگێڕن، چونكه ئه‌وانه‌ى ده‌مانه‌وێ په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین و بونیادیان بنێین له قوتابخانه‌ن و له ناو قوتابخانه پرۆسه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێ، بۆیه پلان و ستراتیژییه‌كه ده‌بێ له قوتابخانه‌وه ده‌ست پێبكرێ و ئامانجه‌كه‌ش هه‌ر له قوتابخانه به‌دی دێت. پێویسته هه‌رده‌م په‌ره به‌توانا و پسپۆڕى و كه‌سایه‌تى وكارامه‌یی و به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كانی به‌رێوه‌به‌ر و ده‌سته‌ى كارگێڕى و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه بدرێ یه‌كێ بێ له خاڵه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى ستراتیژییه‌ته‌كه تا بتوانرێ ئه‌و كاراكته‌رانه هه‌رده‌م كاراكته‌ری شیاو و خاوه‌ن متمانه و هاوبه‌ش بن بۆ بونیادنانى پرۆسه‌كه به گشتیی و به ده‌ست هێنانى ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی