سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس سەردەمێکی نوێی ژیان ئاشکرا دەکات بە جیهانی خزمەتگوزاری SmartThings Home Life

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس سەردەمێکی نوێی ژیان ئاشکرا دەکات بە جیهانی خزمەتگوزاری SmartThings Home Life

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ئەمڕۆ دەستپێکردنی جیهانیی خزمەتگوزاری SmartThings Home Lifeی ڕاگەیاند کە ئەزموونێکی ژیرانەی زیاتری ناوماڵی بە بەکارهێنەرانی جیهان دەبەخشێت، وا بڕیارە سامسۆنگ ئەو خزمەتە کە لە بۆنەی Bespoke Home 2022ی ئەمساڵدا ئاشکرا کرا دواتر ڕابگەیەنێت لە 97 وڵات لە مانگی حووزەیراندا
خزمەتگوزارییەکە زیادکردنێکی نوێیە بۆ بەرنامەی SmartThings، کە کۆنترۆڵی ناوەندی و یەکخراو بەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگەکەتدا دابین دەکات، وەک ئاسانکاری بەستنەوەی شەش خزمەتگوزاری SmartThings (SmartThings Cooking و Energyو Clothing Care و Pet Careو Air Care و Home Care) SmartThings Home Life کوالێتی ژیانت لە ماڵەوە فراوانتر دەکات و کۆنتڕۆڵ دەداتە دەستت لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانتەوە. لە بەرنامەی SmartThings دا، بە سادەیی پەنجە بنێ بە تابی “Life” بۆ ئەوەی بچیتە SmartThings Home بۆ کردنەوەی ئاستێکی نوێی پەیوەندی ناوماڵەوە. لەگەڵ 270 هاوبەشی جیهانی و توانای یەکخستنی لەگەڵ هەزاران ئامێر، لە ئێستادا SmartThings لەلایەن نزیکەی چارەکە ملیارێک بەکارهێنەری تۆمارکراوەوە چێژی لێوەردەگیرێت. لەمەش زیاتر، سامسۆنگ Family Hub™ی نوێکردۆتەوە و لە مانگی تەمموزدا بەردەست دەبێت، و زیاتر زیاد دەکات بۆ فراوانکردنی ئەزموون ناوماڵەوە بە تایبەتمەندیە نوێیەکانی زیرەکی دەستکرد (AI) کە ئاسانکاری بۆ ڕۆتینی ڕۆژانەت دەکات.
چانۆ پارک، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی گروپی کارەکانی ئینتەرنێتی شتەکان بۆ بەشی ئامێرە دیجیتاڵییەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: "ئامانجمان ئەوەیە کە سوود لە تایبەتمەندیەکانی پەیوەندی نێوان ئامێرە زیرەکەکان وەربگرین بۆ دەوڵەمەند کردن و ئاسانکردنی ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانە، و دەستپێکردنی جیهانی سەکۆی SmartThings Home Life دەبێتە هۆی فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانمان، و یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لە هەموو جیهاندا کە کەمتر بیر لە ئەرکی ڕۆژانەیان بکەنەوە و لە هەموو ساتێکدا باشتر چێژ لە ژیانیان وەربگرن.
بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی زیرەک و بێ کێشەتر، SmartThings Home Life ئەم شەش خزمەتگوزارییەی خوارەوەی SmartThings یەکدەخات:
SmartThings Cooking
ئەمە خزمەتگوزاری چێشتلێنانێکە کە دەتوانێت هەموو شتێک بکات لە گەڕان بەدوای ڕەچەتەکان و بەکارهێنانی خۆکاری ئامێرەکان بۆ بەڕێوەبردنی لیستی بازاڕکردن و شت کڕین و پاراستنی خواردنەکان. و بە پاڵپشتی بەرنامەی Food AI کە لەلایەن کۆمپانیای Whisk پەرەیپێدراوە SmartThings Cooking دەتوانێت ڕەچەتەی تایبەت و پلانی ژەمە خواردنەکان بە پشتبەستن بە تام و خواستی بەکارهێنەران و پێداویستییە خۆراکییەکان و پێداویستییە بەردەستەکان دابین بکات. ئەم سەکۆیە دەتوانێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکات لەگەڵ هەموو ئامێرەکانی چێشتخانەی زیرەک، وەک Family Hub و فڕن و ئامێرەکانی تر بۆ ئەزموونێکی چێشتلێنانێکی نەرم و ئاسوودە.
SmartThings Energy
بە پشتگیریکردنی نزیکەی هەموو بەرهەمەکان لە چێشتخانە و هۆڵ و شتنی جلەکان، ئەم خزمەتگوزاریە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی وووزەکان بکەن بە پێدانی زانیاری خێرا لەبارەی شوێن و چۆنێتی بەکارهێنانی وووزەکان لە ناوماڵدا. ئامێری نوێی شوشتنی Bespoke AI بەم نزیکانە زیاد دەکرێت بۆ کۆمەڵەی ئامێرەکانی ناو ئەم خزمەتگوزاریە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، پێش فراوانبوونی زیاتر و ناساندنی ئامێرە پەیوەستەکانی تر کە پێویستە بۆ ماڵەکەت. پڕۆژەی تاقیکاری Zero Energy Home لە لایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە ئامادەکراوە و بە هاوکاری لەگەڵ Q-CELLS پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی توانای خۆبژێوی ووزە بە ماڵەکان بدات، و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا سیستەمی Zero Energy Home لە 30 ماڵ دابنێت لە میانەی پڕۆژەی Etopia کە لە ئێستادا لە ژێر جێبەجێکردندایە. لە پێشەوە، و پڕۆژەکە فراوانتر دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی سیستەمەکە لە ماڵی زیاتردا، بۆ تێکەڵکردنی هێزی چارەسەرەکانی SmartThings Energy لەگەڵ پلێتی خۆری و سیستەمی هەڵگرتنی ووزەی Q CELLS.
SmartThings Clothing Care
ئەم خزمەتە هەموو ئامێرەکانی چاودێری جلوبەرگ لە ماڵەکەتدا پێکەوە پەیوەست دەکات، وەک وشککەرەوەی Bespoke، و کەنتۆری جلی Bespoke AirDresser و کابینەی پێڵاویBespoke ShoeDresser، لەگەڵ هەموو ئامێرەکانی شوشتن کە بە سیستەمی زیرەکی دەستکرد کار دەکەن بە ئامانجی دابینکردنی بەڕێوەبردنێکی نموونەیی بۆ جلوبەرگەکان کە بە شێوازی ژیانیان گونجاو بێت.
SmartThings Pet Care
ئەم خزمەتگوزاریە خاوەن ئاژەڵە ماڵییەکان دڵخۆش دەکات، چونکە ڕێگە دەدات کە ئاگاداریان بن تەنانەت کاتێک لە دەرەوەی ماڵ بن. کاتێک ئاژەڵەکە لە ماڵەوە بەتەنیا بێت، خزمەتگوزاریەکە بە شێوەیەکی خۆکاری مۆسیقا یان بەرنامەی تەلەفزیۆن کارپێدەکات تا هەستێکی ئاسایش و ئارامی و هاورێیەتی ببەخشیت. هەروەها دەتوانیت لە دوورەوە چاودێری ئاژەڵە ماڵییەکانت بکەیت بە گەیشتن بە کامێرای زیرەکی چەسپکراو لەسەر گسکی کارەبایی ، دەتوانیت ماڵەکەت ئاسوودەتر و سەلامەتتر بکەیت بۆ ئاژەڵە ماڵییەکانت ئەگەر لێشی دووربیت.
SmartThings Air Care
ئەم خزمەتگوزاریە یارمەتیت دەدات کە هەمیشە ئاگادار بیتەوە دەربارەی کوالێتی هەوای ناوەوە و دەرەوەی ماڵەکەت. بەهۆی ئەوەوە ئێستا دەتوانیت چاودێری کوالێتی هەوا بکەیت و لە یەک شوێندا و پاکی بکەیتەوە، لەگەڵ تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵی ناوەندی ئامێرەکانی Bespoke بۆ فێنککردنەوە و پاککردنەوەی هەواکە. بە پشتبەستن بە تایبەتمەندیەکانی ئەم خزمەتە، دەتوانیت بە ئاسانی هەناسە بدەیت و چێژ لە هەوای تازە و خاوێنی ماڵەوە وەربگریت.
SmartThings Home Care
ئەم خزمەتگوزاریە هەموو بەشەکان دەگرێتەوە بۆ هەموو ئامێرەکانی ماڵی گرێدراوی سامسۆنگ، وەک ئامێرەکانی Bespoke، بۆ پشکنینی دۆخیان و شێوازی بەکارهێنان، خستەنەڕووی زانیاری دەربارەی ئێکسسواراتەکان، و یارمەتیدان لە کڕینی ئۆنلاینی گونجاوبەهۆی ئەوەوە تۆ دەتوانیت کێشەکانی ئامێرەکانی ماڵەکەت بزانیت و چارەسەریان بکەیت، به بێ پشت بەستن به کەسێکی تەکنیکی بۆ ئەو ئەرکە سادانە.
Family Hub
لەوەتەی ئەم خزمەتگوزاریە دەستیپێکردووە لە ساڵی 2016ەوە بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە بۆ پێشکەشکردنی نوێترین ئەزموونی گرێدراو بۆ بەکارهێنەرانی ساردکەرەوە، و گۆڕینی بۆ ناوەندی پەیوەندی و خۆشی بینین لەناو چێشتخانەکاندا و خزمەتگوزاریەکە خۆی توخمێکی کۆنترۆڵی ماڵەوەیە لە ڕێگەی بەرنامەی SmartThings. تازەترین نوێکردنەوەی خزمەتگوزاریەکە لە مانگی تەمووزدا ڕاگەیەندرا بە تایبەتمەندی نوێوە بۆ پێشکەشکردنی بژاردەی زیاتر لە خۆشی بینین و تایبەتمەندیە زیرەکەکان و گرێدانی چێشتخانەکانەکە،. بۆ نموونە: تایبەتمەندی Reorders یارمەتی بەکارهێنەرەکان دەدات بە ئاسانی و فلتەرەکانی ئاو داوا بکەن و بگۆڕن و چێژ لە چێشت لێنان وەربگرن، چونکە بەرنامەی TV Plus ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چێژ لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆ وەربگرن، وەک هەواڵ و مۆسیقا و کەناڵەکانی منداڵان و خواردن. و Atelier ڕێگە بە ئەوان دەدات کە چێشتخانەکانیان و شاشەی ساردکەرەوەکان بە کاری هونەری سەرسامکەر بڕازێننەوە.

Top