ناو و شوێنی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی (12) ی ئامادەیی ڕاگەیاندرا
لە ڕاگەیاندراوێكدا لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ناو و شوێنی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی (12)ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
لیژنەكە ئاماژەی بەوە كردووە گشت قوتابیان کە مافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 - خولی يەکەم (بەهەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لە ڕێگەی لینکەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانەو زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
لیژنەی ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە قوتابیان دڵنیا ببنەوە لە ناوی چواری و زمانی خوێندنیان و دروستیی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان، چونکە پرسیارەکان بەگوێرەی ئایین و زمانی خوێندنیان دیاریکراوە، هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە لە کاتی بوونی هەر هەڵەیەک تا ڕێکەوتی 21ی 6ی 2022 پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت.