خەریكە گرژییەكانی نێوان هەردوو ئەندامی ناتۆ (توركیا و یۆنان) خاو دەبنەوە

خەریكە گرژییەكانی نێوان هەردوو ئەندامی ناتۆ (توركیا و یۆنان) خاو دەبنەوە

 

 

 

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان، لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كرد کە دەیەوێت کەناڵێکی کراوەی پەیوەندی لەگەڵ تورکیادا بهێڵێتەوە سەرەڕای ئەو مشتومڕە توندانەی کە گرژییەکانی نێوان هەردوو دراوسێکەی زیاتر کردووە.

 

ناوبراو لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نیکۆس ئاناستاسیادێس سەرۆکی قوبرس لە نیکۆسیا جەختی لەوە كردەوە كە هەر وتارێک کە لە یاساکانی هەڵسوکەت باشی دیپلۆماسی لابدات پشتگوێی دەخەین، ئەو دوو ئەندامەی ناتۆش لەسەر کۆمەڵێک پرس ناکۆکن هەر لە سنووری دەریایی و ئاسمانییەوە تا سەرچاوەی ئەگەری وزە لە دەریای ناوەڕاست و پرسی قوبرس کە لە ڕووی نەتەوەییەوە دابەشکراوە.

 

جێگەی بیرهێنانە وەیە لەم دواییانەدا گرژییەکان سەریان هەڵدایەوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتی كردبووەوە كە  پێویستە یۆنان پڕچەککردنی دوورگەکان لە دەریای ئیجە ڕابگرێت کە پێویستە بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان پێگەی داماڵینی سەربازی هەبێت. یۆنان قسەکانی تورکیا بە بێ بنەما ناوبردووە.

 

بەپێی دەنگی ئەمریكا لە ماوەی ڕابردوودا ئەردۆغان گفتوگۆکانی ڕاوەستاندبوو، بەهۆی ئەو پێشێلکارییە ئاسمانی و پشتگوێخستنە هەستپێکراوەی میتسۆتاکیس، کە بە هەوڵی ڕێگریکردن لە فرۆشتنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-16 بە تورکیا تۆمەتباری کردووە، کاتێک سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە مانگی 5 ی ڕابردوودا سەردانی واشنتۆنی کرد.

 

 

Top