لەهێرشێكی چەکداریدا سێ کرێکار گیان لەدەستدا
بەهۆی هێرشێکی چەکداری لەلایەن گروپێكی نەناسراو بۆ سەر بارەگایەکی کرێکاران لەویلایەتی بەلووچستانی پاکستان سێ كرێكار کوژران و سێ كەسیش برینداربوون.
هێرشەکە لە ناوچەی هارنای بەلووچستان ئەنجامدرا و هێرشبەرەکان بەبێ ئامانج دەستیان بە تەقەکردن کردووە و دەست بەجێ شوێنەكەیان جێ هێشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لەوهێرشەدا سێ کرێکار کوژراون و سێ كەسیش برینداربوون، تا ئێستا هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
گوڵان: سەردار خەلیل