ئەمبەر هێرد: هێشتا جۆنی دێپم خۆشدەوێت

ئەمبەر هێرد: هێشتا جۆنی دێپم خۆشدەوێت

دوای دانیشتنە دادگاییەكەو یەكلابوونەوەی ناكۆكییەكانی نێوانیان, ئەمبەر هێرد لە نوێترین دەركەوتنیدا ڕایگەیاند كە هێشتا جۆنی دێپی خۆش دەوێت .

لە یەكەم دەركەوتنیدا دوای بڕیارەكەی دادگا,(ئەمبەر هێرد)ی ئەكتەری سنەمایی و هاوسەری پێشووی (جۆنی دێپ)ی ئەستێرەی هۆڵیوود, لە نوێترین دەركەوتنیدا لە كەناڵی(NBC news) ئاماژەی پێدا كە هێشتا جۆنی دێپی خۆشدەوێت  .

لەم چاوپێكەوتنەدا (ئەمبەر هێرد) گوتی :هێشتا جۆنی دێپم خۆشدەوێت, هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییان هێرد ئاماژەی پێدا كە هەموو هەوڵێكیدا تاوەكو بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە بەڵام سەركەوتوو نەبوو,هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی كە هیچ هەستێكی خراپ و نیازێكی خراپی لە بەرامبەر جۆنی دێپ نییە .

ئەمبەر هێرد: هێشتا جۆنی دێپم خۆشدەوێت

شایەنی باسە..لە ساڵی 2018 ئەمبەر هێرد بابەتێكی لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوكردەوە كە تێیدا بە جۆرێك باسی خۆی كرد كە جۆنی دێپ لە ماڵەوە لەگەڵیدا خراپ بووەو توندوتیژی لەبەرامبەر كردووە, لە دواییدا ساڵی 2019 جۆنی دێپ سكاڵای یاسایی دژی ئەمبەر هێرد تۆمار كردو داوای قەرەبووی 50 ملیۆن دۆلاری كرد بەو پێیەی كە هێرد ناوی زڕاندووەو ئەو قسانەی دوورن لە ڕاستی, بەڵام دوای چەندین دانیشتن و خستنەڕووی بەڵگەكان دادگا دوایین بڕیاریدا كە دەبێت لەبەر ناوزڕاندنی جۆنی دێپ 15 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بكرێتەوە كە بەمەش كۆتایی بڕیارەكە لە بەرژەوەندی جۆنی دێپ بوو, هەروەها ئەمبەر هێرد بەشێكی لە كەیسەكەی بردەوەو دوو ملیۆن دۆلار قەرەبوو وەردەگرێت .

لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەم ڕووداوەو سكاڵا یاساییەكانی ئەمبەر هێرد كاریگەری زۆری لەسەر جۆنی دێپ هەبوو, بەڕادەیەك كە جۆنی دێپ لە كاری سینەمای دوورخرایەوەو چەند ستۆدیۆیەكی تایبەت بە كاری سینەمایی پەیوەندییان لەگەڵ جۆنی دێپ پچڕاند, تەنانەت لە كاتی بەڕێوەچوونی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاریش ئامادە نەبوو, هاوكات كەسانێكی زۆر لە شەقام و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لایەنگری جۆنی دێپ بوون و دژی ئەمبەر هێرد وەستانەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top