جلی سپی بۆ كەشی گەرما
وەكو دەگوترێت، ماڵی سپی بۆ رۆژی رەش، بەڵام لێرەدا ئەو پەندە ناگونجێت، بەڵكو جلی سپی بۆ رۆژی گەرما گونجاوە، بەهۆی ئەوەی جلی سپی رەنگدانەوەی گەرمایە و ناهێڵێت پلەی گەرمیی جەستە بەرز ببێتەوە، بەمەش هەستێكی خۆش بە خانمان دەدات كاتێك لە كەشی گەرمادا جلی سپی دەپۆشن، جگە لە جوانییەكەی و هەروەها گونجاندنی لەگەڵ هەموو رەنگێكی دیكەی جلوبەرگ و كەرەستە و پێڵاوەكان، جلی سپی مۆدێكی ناسكە، جلی سپی بە هەموو جۆرەكانیەوە سەرنجڕاكێشە، كراسی درێژ بۆ بۆنە و یادەكان، كراسی كورت لەگەڵ جینز و پانتۆڵ و تەنوورە بۆ دەرچوون و گەشت، بەدی و تیشێرتی سپی بۆ سەردانی و گەڕان، پانتۆڵ و تەنوورەی سپی، مۆدێكی نایاب بۆ بازاڕكردن و ئاهەنگەكان، هەروەها پێڵاوی سپی لەگەڵ زۆربەی جلەكاندا دەگونجێت، ئەگەرچی جلەكەت تەسكیش بێت، بەڵام كە لە رەنگی سپی بوو، نابێتە هۆكاری گەرما بوون و ئارەقەكردنت، بۆیە تا دەتوانی لەو وەرزەدا جلوبەرگی سپی بپۆشە، ئەگەرچی زوو پیس دەبێت، بەڵام شووشتن و وشكردنەوەشی كاتێكی كەمی پێویستە، گرنگە جلی فراوان لەو وەرزەدا بپۆشیت بەهۆی ئەوەی رەنگێكی سەرنجڕاكێشە و نایابە.