سەرێك لە ماڵپەڕی پاندای بێ تاقەت بدەن

سەرێك لە ماڵپەڕی پاندای بێ تاقەت بدەن

 جیهانی ئینتەرنێت ئەوەی باشە كە ئەوەی مەبەستت بێ دەتوانی بیدۆزیەوە، بە دوای هەر شتێكدا بگەڕێی بەئاسانی دەكەوێتە بەردەستت. بە هەزاران و رەنگە ملیۆنانیش ماڵپەڕ هەبن كە تایبەت بە وێنە و فۆتۆگرافی. یەكێك لەو ماڵپەڕانە. ماڵپەڕی https://www.boredpanda.com/ە. واتە (پاندای بێتاقەت) لەراستیدا بێ تاقەتیش نییە و بە هەزاران وێنەی سەرنج راكێش و تایبەتی تێدایە. وێنەكان ریزبەندی كراون لە (گەشت و گوزار، وێنەگری پیشەیی، گیانلەبەران، تەكنەلۆژیا...تاد) دەتوانی لە ماڵپەڕەكەدا ببیە هاوبەش و وێنەكانی خۆت دابنێی. بەشێكی تایبەتی تێدایە بۆ وێنەی پێكەنینی و سەرنج راكێش

Top